وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاپۆرتێكی خۆی دا دووپاتی كرده‌وه، تا ئێسته‌یش ئێران گه‌وره‌ترین وڵاتی پشتیوانیكردنه له تیرۆر، سیسته‌می وڵاته‌كه‌یش هیچ گۆڕانكاری و چاكسازییه‌كی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه و هاوشێوه‌ی پێش ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی دا له‌باره‌ی ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر ئاماژه‌ی داوه، كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێسته‌یش گه‌وره‌ترین وڵاتی پشتیوانی تیرۆره، له ساڵی 1984هوهیش ئه‌و ناسناوه‌ی بۆ دانراوه و به‌رده‌وامه له پشتیوانی تیرۆر.
له ڕاپۆرته‌كه ئێران زۆرترین پانتایی بۆ ته‌رخان كراوه و ئاراسته‌ی كۆنگرێسی وڵاته‌كه كراوه، هێما بۆ ئه‌وه كراوه كه كۆماری ئیسلامی ئێران هه‌موو هێڵه سووره‌كانی به‌زاندووه، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ئاسایشی جیهان، چونكه سه‌رجه‌م چالاكییه‌كانی په‌ره‌پێداوه بۆ هاریكاری تیرۆر و تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه له ڕێی سوپای پاسداران و فه‌یله‌قی قودس و حزبوڵای لبنانییه‌وه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ئێران به‌رپرسه له قوڵكردنه‌وه‌ی ململانێ و ناكۆكییه‌كان بۆ نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی شه‌رعی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و به‌حرێن و عێراق و لبنان و یه‌مه‌ن، ئه‌مه‌یش له ڕێی پشتیوانی دارایی و پێدانی ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێرانی و به‌كارهێنانی مه‌زه‌وی شیعه و چه‌كداركردنی گرووپه میلیشیاكانه‌وه‌یه.