دواى ئه‌وه‌ى راجح مووسه‌وى باڵوێزی عێراق له تاران سووكایه‌تى به هاووڵاتییه عێراقییه‌كان كرد، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئه‌م باڵوێزه‌ى گه‌ڕانده‌وه عێراق بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه، تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت راجح مووسه‌وى باڵوێزى عێراق له تاران سووكایه‌تى به بازرگانه عێراقییه‌كان ده‌كات و هه‌ڵسوكه‌وتى ناپه‌سه‌ندیان له‌گه‌ڵ ده‌كات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڕیارى دا مووسه‌وى بگه‌ڕێنێته‌وه به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بكات و رێكاری یاسایى له به‌رانبه‌ر هه‌ڵسوكه‌وته‌كه‌ى بگرێته‌به‌ر.
ئه‌حمه‌د مه‌حجووب گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له
راگه‌یانراوێكى فه‌رمى ده‌ڵێ، "وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه به‌داخه بۆ ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته نابه‌رپرسانه‌ى كه باڵوێز له تاران له به‌رانبه‌ر عێراقییه‌كان ئه‌نجامى داوه، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه فه‌رمانى ده‌ركردووه، باڵوێز له ئه‌نجامى ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی یه‌كسه‌ر بگه‌ڕێته‌وه عێراق".
له به‌شێكى تر‌ى راگه‌یانراوه‌كه‌شیدا گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كرێت و رێكاری یاسایى له به‌رانبه‌ر ره‌فتارى باڵوێزى عێراق له تاران ئه‌نجام ده‌درێت.