په‌رله‌مانتارێكی كوردی فه‌یلی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خۆی بۆ وه‌رگرتنی پۆستی بڕیارده‌ری ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كاندید كردووه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویسته هه‌موو ڕه‌نگه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بوونیان هه‌بێ.
مازن عه‌بدولمونعم جومعه فه‌یلی په‌رله‌مانتاری كوردی فه‌یلی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له
ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، له باوه‌ڕ و ئیمانمان به پێویستی به‌شداری هه‌موو ڕه‌نگه‌كانی عێراق له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رایه‌تییكردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه، به فه‌رمی كاندیدبوونی خۆم بۆ پۆستی بڕیارده‌ری په‌رله‌مان له‌م خوله ڕاده‌گه‌یه‌نم، بۆ ئه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی كوردی فه‌یلی له ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان بكه‌م.
ئاماژه‌ی دا، هه‌موو هه‌وڵه‌كانم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ بۆ خزمه‌تی وڵات به گشتی و پێكهاته‌ی فه‌یلی به تایبه‌تی، ده‌مانه‌وێ نوێنه‌رایه‌تی دادپه‌روه‌رانه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌تایبه‌تی و گه‌لی عێراق به‌گشتی بین، بۆ به‌دیهێنانی سه‌رجه‌م داواكاری و مافه‌كانیان.
مازن عه‌بدولمونعم وه‌ك كاندیدێكی سه‌ربه‌خۆ به ژماره 133 به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار/مایۆی ئه‌مساڵ كرد، بۆ وه‌رگرتنی كورسی كۆتای فه‌یلییه‌كان و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت، له ساڵی 1972 له ناوچه‌ی زه‌هرای شاری كوتی ناوه‌ندی پارێزگای واست له‌دایكبووه، خێزانداره و خاوه‌نی شه‌ش منداڵه، بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسی له بواری فیزیا له زانكۆی موسته‌نسریه به‌ده‌ستهێناوه.