رۆناڵدۆ تا ئێستا 11 كارتی سووری وەرگرتووە

:: AM:10:44:20/09/2018 ‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی لە یارییەكەی شەوی رابردووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا بەرامبەر یانەی ڤالێنسیا 11مین كارتی سووری لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا بەڕوویدا بەرز كرایەوە.

دوێنێ چوارشەم یانەی یۆڤێنتۆس لە یەكەم یاریی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی مستایا بووە مێوانی یانەی ڤالێنسیا و یارییەكەشی بە 2 گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە.

لە یارییەكەدا لە خولەكی 29ی گێمی یەكەمدا رۆناڵدۆ بەهۆی ئەنجامدانی توندوتیژی بەرامبەر یاریزانێكی یانەی ڤالێنسیا بەكارتی سوور لەلایەن ناوبژیوان فلیكس بریچی ئەڵمانی كرایە دەرەوە.

ئەمە یەكەم كارتی سووری رۆناڵدۆ بوو لەگەڵ یانە نوێیەكەی یۆڤێنتۆس و یەكەم كارتی سووریش بوو لە وەرزی نوێی خولی پاڵەوانانی ئەوروپادا، هەروەها كارتی سووری ژمارە 11یە لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكان لەگەڵ یانەكان و هەڵبژاردەی پورتوگال وەری دەگرێ.

یانەی یۆڤێنتۆس لە مێژووی خولی پاڵەوانانی ئەوروپادا ئەمە 26مین كارتی سوورە بە یاریزانەكانی دەدرێ و بێگومان ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە لە پاڵەوانیەتییەكەدا تۆماری دەكات.
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م