باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق ئاشكراى ده‌كات، له‌گه‌ڵ باڵوێزى ئێران له به‌غدا له‌باره‌ى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق كۆ بوونه‌ته‌وه.
جۆن ویلكس باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق له تویتێك ئاشكراى ده‌كات، بانگهێشتنامه‌یه‌كى ئاراسته‌ى ئیره‌ج مه‌سجدى باڵوێزى ئێران له به‌غدا كردووه و له‌باره‌ى عێراق گفتوگۆى له‌گه‌ڵ كردووه.
ده‌قى تویته‌كه‌ى ویلكس له
میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه كه تێیدا هاتووه، "بانگهێشتى باڵوێزى ئێرانم كرد بۆ ئه‌وه‌ى گفتوگۆیه‌كى راشكاوانه له باره‌ى دوایین پێشهاته‌كانى عێراق ئه‌نجام بده‌ین و له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتین حكوومه‌تى داهاتوو، خزمه‌تگوزارییه‌كانى باشتر بكات و هه‌لى كار بۆ گه‌لى عێراق بدۆزێته‌وه".
وه‌ك تێبینى ده‌كرێت، باڵوێزى به‌ریتانیا له عێراق گفتوگۆكه‌ى له‌گه‌ڵ ئیره‌ج مه‌سجدى باڵوێزى ئێران به "راشكاو" وه‌سف كردووه، تا ئێسته‌ش جگه له‌م په‌یامه كورته هیچ زانیارییه‌كى تر له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌ى دوو باڵوێزه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه لایه‌نه عێراقییه‌كان به‌پێى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئایار/مایۆ هه‌وڵى پێكهێنانى حكوومه‌تێكى نوێ ده‌ده‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌سه‌ر پێكهێنانى ئه‌و حكوومه‌ته له كێبه‌ركێ و ململانێدان، به‌ڵام به‌ریتانیا هه‌وڵ ده‌دات ڕۆڵى بێلایه‌ن بگێڕێت.
به‌ریتانیا به‌هۆى ئه‌و ئه‌زموونه‌ى له بیسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو له داگیركردنى عێراق هه‌یه‌تى، ئه‌م جاره هه‌رچه‌نده له كه‌وتنى رژێمى به‌عس به‌شدارى كردووه، به‌ڵام هه‌وڵ ده‌دات ده‌ستوه‌ردان و بوونى سه‌ربازى خۆى له عێراق بێلایه‌ن و سنووردار نیشان بدات.