سه‌رچاوه‌یه‌ك له شارۆكه‌ی خانه‌قین ئاشكرای كرد، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م بۆمبێكی چێنراو له گوندێكی شارۆكه‌ی خانه‌قین ته‌قییه‌وه و كوشتنی گیانله‌به‌رێك و زیانی مادی لێ كه‌وته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی دا، بۆمبه چێنراوه‌كه به ڕانه‌مه‌ڕێك له سه‌ر ڕێی گوندی حوسێن مه‌مه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین ته‌قیوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌ی شوانی ڕانه مه‌ڕه‌كه بۆ له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانی به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه ڕۆیشتووه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد ، له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبه‌كه ته‌نیا به‌رخێكی كوشتووه و هیچ زیانێك به‌ر شوانه‌كه نه‌كه‌وتووه.
له دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه گرووپێكی هه‌رزه و كاڵفامی ناو یه‌كێتی له به‌رانبه‌ر به قاچاغبردنی نه‌وتی كه‌ركووك ئه‌نجامی دا، دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كانی كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قین له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، له‌لایه‌كه‌وه له‌لایه‌ن میلیشیاكان تاوان و سته‌م و تاڵانیان به‌رانبه‌ر ده‌كرێ، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه ده‌ستیان به چالاكی كردووه‌ته‌وه و تا ئێسته چه‌ندان كرده‌ی تیرۆریستیان ئه‌نجام داوه و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر چه‌ندان گوند.
خانه‌قین یه‌كێكه له شارۆكه‌كانی ناوچه داگیركراوه‌كانی كوردستان، له ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به پارێزگای دیاله‌یه و ده‌كه‌وێته باشووری هه‌رێمی كوردستان و زۆرینه‌ی دانیشتووانی كوردی فه‌یلییه و ژماره‌ی دانیشتووانی زیاتر له 300 هه‌زار كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت.