رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى له به‌دواداچوونێكى ده‌رى ده‌خات، ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى دروست نه‌بوو، ئه‌وا له دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان، ته‌نیا سه‌رۆك كۆمار دێته هه‌ڵبژاردن و دواتریش دانیشتنه‌كه به‌كراوه‌یى جێده‌هێڵرێت تا ئه‌و كاته‌ى دادگاى فیدراڵى بابه‌تى گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید به‌دواداچوونێكى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى داهاتووى په‌رله‌مانى عێراق كردووه و پێشبینیه‌كانى خستووه‌ته‌ڕوو.
سه‌رچاویه‌كى سیاسیى عێَراقى قسه‌ى بۆ رۆژنامه‌كه كردووه و گوتوویه‌تى، "ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كدا له‌سه‌ر ناوێكى دیاركراو بۆ پۆستى سه‌رۆكى حكوومه‌ت رێك نه‌كه‌ون، ئه‌وا ماناى وایه دووباره لێدوانى ئاگرین له باره‌ى گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه".
دواتریش ده‌ڵێ "له‌و حاڵه‌ته‌دا سه‌رۆكى په‌رله‌مان ته‌نیا كار بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆك كۆمار ده‌كات و دواتریش كۆبوونه‌وه‌كه‌ى به‌كراوه‌یى جێده‌هێڵیت و داوا له دادگاى فیدراڵى ده‌كات بابه‌تى گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانى یه‌كلا بكاته‌وه".
رۆژى 15ى ئه‌م مانگه له دانیشتنێكى په‌رله‌مانى عێراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان هاته هه‌ڵبژاردن، له دانیشتنى داهاتووشدا به‌پێى ده‌ستوورى عێراق ده‌بێت سه‌رۆك كۆمار له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانه‌وه بێته هه‌ڵبژاردن.