رۆژنامه‌یه‌كى سعوودى ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا په‌یامێكى به عێراق داوه و له‌وه ئاگادارى كردووه‌ته‌وه، به‌رپرسیارێتى هه‌ر هێرشێك ده‌خاته ئه‌ستۆى حكوومه‌تى عێراق كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه بكرێته سه‌ر مارێنزه‌كان، پێشتریش هه‌مان ئه‌مه‌ریكا به‌هه‌مان مه‌به‌ست هۆشداریى به ئێران دابوو.
ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى
عوكازى سعوودى ئاشكراى كردووه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى په‌یامێكى ئاراسته‌ى عێراق كردووه، تێیدا له‌وه ئاگادارى كردووه‌ته‌وه رێگریى بكات له هه‌ر هێرشێك كه هێزه‌كانى مارێنز له عێراق ده‌كاته ئامانج.
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به رۆژنامه‌كه‌ى گوتووه، "په‌یامه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێى دۆگڵاس سیلیمانى باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق به حكوومه‌تى عێراق دراوه".
له باره‌ى ناوه‌ڕۆكى په‌یامه‌كه‌ش سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كه گوتوویه‌تى، "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رپرسارێتى هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر هێزه‌كانى مارێنز ده‌خاته ئه‌ستۆى حكوومه‌تى عێراق".
ئه‌م هۆشدارییه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه، ئه‌مه‌ریكا زانیویه‌تى چه‌ند میلیشیایه‌ك پلانیان هه‌یه هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، پێشتریش چه‌ند رۆكێتێك ئاراسته‌ى باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا كرابوو له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا.
دواى رووداوه‌كه‌ش ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیارێتى هه‌ر هێرشێكى له عێراق بۆ سه‌ر هێزه‌كانى خسته ئه‌ستۆى ئێران، كه هاوكارى میلیشیاكانى شیعه ده‌كات له عێراقدا.