فه‌یسبووك دوای چوار مانگ له تێپه‌ڕبوونی كۆنفرانسی "F8" ئه‌مڕۆ له 20ی ئهیلوول تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ زیاد ده‌كات كه تایبه‌ته به دۆزینه‌وه‌ی خۆشه‌ویست بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كه و رێكخستنی ژوانێك بۆیان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری كۆمپانیای فه‌یسبووك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، مارك زوكه‌ربێرگی دامه‌زرێنه‌ری فه‌یسبووك بڕیاری دا تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ زیاد بكات بۆ ئاپی فه‌یسبووك كه تایبه‌ت بێت به فه‌یسبووك و پێوه‌ندیدار بێت به ئاپی سه‌ره‌كی فهیسبووكهوه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه بریتییه له دۆزینه‌وه‌ی ژوان بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئاپه‌كه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌تا له كۆڵۆمبیا بڵاو ده‌بێته‌وه و یه‌كه‌م تاقیكردنهوهیش هه‌ر له‌وێ ئه‌نجام ده‌درێت و دواتر به وڵاته‌كانی تر بڵاو ده‌بێته‌وه.
فه‌یسبووك بریتییه له تۆڕێكی كۆمه‌ڵاییه‌تی به‌ناوبانگ كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 دا له كالیفۆرنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد كه ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن.