كۆمپانیای شاومی له 19ی ئه‌یلوول مۆبایلێكی دروست كرد كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه هاوشێوه‌ی ئایفۆن ئێكسی هه‌یه كه زۆربه‌ی به‌كارهێنه‌رانی به مۆبایله‌كه ده‌ڵێن دووانه‌ی ئایفۆن ئێكس.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین مۆبایل ده‌كات كه شاومی دروست كردووه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای شاومی مۆبایله‌كه‌ی ناوناوه "MI 8 PRO" كه له‌ڕووی دیزاینی پێشه‌وه‌ی مۆبایله‌كه هاوشێوه و دوانه‌ی ئایفۆن ئێكسه، به‌ڵام له دیزاینی دواوه‌دا كه‌مێك جیاوازییان هه‌یه.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه ئه‌م مۆبایله له‌ڕووی هێزیشه‌وه زۆر ناوازه‌یه، چونكه پڕۆسێسه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 845 گێگاهێرتز له‌گه‌ڵ ڕامی شه‌ش گێگابایتی و هه‌شت گێگابایتی هه‌یه و میمۆری ناوه‌كیشی زیاد ده‌كرێت بۆ 128 گێگابایت، جگه له‌وه‌یش شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوه كه 6.21 ئینجه و روونییه‌كه‌یشی 1080 به 2248 پیكسڵه.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.