مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەكی ئاراستەی بنەماڵەی دكتۆر عەبدولرەزاق دەباغ كرد.
لەپرسەنامەكەی مەسروور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دكتۆر عەبدولرەزاق دەباغ-م پێگەیشت. بەم بۆنەوە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە ئێوە و كەسوكارو دۆستانتان دەكەین و هاوبەشی خەمتانین.
" خوالێخۆشبوو جێپەنجەی لە كەرتی تەندروستی و خزمەتكردنی هاووڵاتییانی كوردستان دیار و بەرچاوە. لە خوای گەورە داواكارین خوالێخۆشبوو بەر دڵۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات و سەبووری و دڵنەوایش بە گشت لایەك ببەخشێت و ئەمە دوا كۆستی خانەوادە بەڕێزەكەتان بێت" مەسروور بارزانی لە پرسەنامەكەیدا وادەڵێت.