له نوێترین كاری زانایانی زه‌وی ناسی ژاپۆنی یه‌كێك له سه‌یرترین جۆری ئێسكه په‌یكه‌ریان دۆزییه‌وه كه هه‌مان جه‌سته‌ی ده‌یناسوڕی هه‌یه، به‌ڵام رووخسارێكی زۆر جیاوازتری هه‌یه له كۆمه‌ڵه‌ی ده‌یناسوڕان.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ئێسه په‌یكه‌رێكی ده‌یناسوڕیك ده‌كات كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 72 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته و ئاماژه‌ی پێ داوه، زانا زه‌ویناسان له نوێترین دۆزینه‌وه‌یاندا ئێسكه په‌یكه‌ری ده‌یناسوڕیكیان دۆزییه‌وه كه جه‌سته و رووخسارێكی زۆر سه‌یری هه‌یه.
زانایان ئه‌وه‌یشیان روونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ 72 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته، تیمێك له زانا زه‌وی ناسه‌كانی زانكۆی "هۆكایدۆ" ئه‌و ئێسكه په‌یكه‌ره‌یان دۆزییه‌وه له ناوچه‌یه‌ك به‌ناوی "هۆبیتسوو" ه‌وه كه وه‌ك دورگه وایه و ده‌كه‌وێته باكوری ژاپۆن.
زانایان زیاتر گوتیان، ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره هی ده‌یناسوڕێكه كه به جه‌سته به ده‌یناسوڕ ده‌چێت و به رووخساریش به مراوی ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وه گوتراوه كه ئه‌م ده‌یناسوڕه خاوه‌ن ددانی تیژ و به‌هێزبووه و گۆش خۆریش بووه له هه‌مان كاتدا، جگه له‌وه‌یش ئه‌م ده‌یناسوڕه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌شت مه‌تر و به‌رزییه‌كه‌یشی پێنج مه‌تره.