ڕۆزماری ڕووه‌كێكی گیایی پزیشكییه و هه‌میشه سه‌وزه، یه‌كێكیشه له گیا بۆنداره‌كان، بۆیه وه‌ك به‌هارات له خواردندا به‌كار ده‌هێنرێت، سوودی ته‌ندروستی زۆره به‌ھۆی بوونی ڕیشاڵه‌كان و ڤیتامینه‌كانی ( A , C , E ).
به‌ڵام ده‌بێت وریابین كه له‌گه‌ڵ بوونی سوودێكی زۆریش، زۆر خواردنی ئه‌م سه‌وزه‌یه كێشه‌ی ته‌ندروستی گه‌وره دروست ده‌كات، كه له‌خواره‌وه‌دا به وردی باسی سوود و زیانه‌كانی ڕووهكی ڕۆزماری ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م/ زیانه‌كانی ڕووهكی ڕۆزماری:
زۆر خواردنی ده‌بێته هۆی تێكچوونی گه‌ده و لاوازی گورچیله‌كان.
به‌رز بوونه‌وه‌ی فشاری خوێن، ئه‌و كه‌سانه‌ی فشاری خوێنیان به‌رزه ده‌بێت به ڕێژه‌یه‌كی دیاری كرا‌و بیخۆن.
ده‌بێته هۆی گرژبوونی منداڵدان، بۆیه نابێت ژنانی دووگیان بیخۆن، چونكه ده‌بێته هۆی له‌بار چوونی كۆرپه‌له‌كه‌یان.
خواردنی له كاتی سوهڕی مانگانه ده‌بێته ھۆی زیاد بوونی خوێن، ئه‌مه‌یش به خراپی ده‌شكێته‌وه له‌سه‌ر ته‌ندروستی ژنان.
دووه‌م/ سووده‌كانی ڕووهكی ڕۆزماری:
ده‌بێته ھۆی باشتر بوونی مێشك و بیره‌وه‌ری، به‌گۆی بوونی ترشی ڕۆزمانیك و دژه ئۆكسید، ئه‌م دوو ماده‌یه پارێزگاری مێشك ده‌كات و به‌رپرسه له تووش بوون به زه‌هایمه‌ر، بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی زهھایمهریان ھه‌یه ئامۆژگاری ده‌كرێن كه ڕۆزماری بخۆن.
چاره‌سه‌ری تێكچوونی گه‌ده ده‌كات و چاره‌سه‌رێكی كاریگه‌ری ھه‌یه بۆ گازی ناو سك.
سووڕی خوێنی پێستی سه‌ر چالاك ده‌كات، ڕه‌گی قژ به‌هێز ده‌كات و له ڕووتانه‌وه ده‌یپارێزێت و كڕێشی سه‌ر ناهێڵێت.
به‌رگری له حاڵه‌تی خه‌مۆكی ده‌كات.
جه‌سته چالاك ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ست به ماندووبوون ده‌كه‌ن ئامۆژگاری ده‌كرێن ڕۆژانه سێ كووپ له ئاوی كوڵاوی ڕۆزماری بخۆنه‌وه.
چاره‌سه‌ری ده‌ردراوی كۆئه‌ندامی زاوزێ ده‌كات به كوڵاندنی ڕۆزماری له‌گه‌ڵ كه‌مێك گه‌ڵای به‌ڕوو و شتنی ڕۆژانه‌ى ئه‌و ناوچه‌یه پێی.
یارمه‌تی سیسته‌مى میزكردن ده‌دات و چالاكى ده‌كات.
چاره‌سه‌ری زۆر نه‌خۆشی ده‌كات، چونكه به‌كتریا و ڤایرۆس له‌ناو ده‌بات وه‌ك چاره‌سه‌ری سكچوون و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و ڕه‌بۆ.
ئه‌گه‌ری تووش بوون به دروست بوونی كڵۆی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه، چاره‌سه‌ری زۆر نهزۆشی تریش وه‌ك، "سه‌ر ئێشه و ڕۆماتیزم و دڵه‌ڕاوكێ".
ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش به كوڵاندنی له‌گه‌ڵ گیای یانسۆن و مرهیمیه.
به تێكه‌ڵ كردنی له‌گه‌ڵ ماست پێست شێ‌دار ده‌كات.