جه‌رجیر گرنگترین ئه‌و سه‌وزانه‌یه كه له خاكێكی ته‌ڕو شێداردا گه‌شه ده‌كات، ده‌توانرێت به كاڵی و به كوڵاویش بخورێت، ڤیتامین و كانزاكانی تێدایه سوودی زۆره بۆ ته‌ندروستی جه‌سته و بۆ قژ و پێستیش، لێره‌دا باسیان ده‌كه‌ین:
سووده‌كانی جه‌رجیر بۆ درێژ بوونه‌وه‌ی قژ:
جه‌رجیر به ھۆی ئه‌و پێكھاته خۆراكییه گرنگانه‌ی تێیدایه به‌سووده بۆ درێژ بوونه‌وه‌ی قژ، به به‌كار ھێنانی ئه‌م پێكھاته‌یه:
تێكه‌ڵ كردنی ڕێژه‌یه‌ك له جه‌رجیر له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی گه‌وره زه‌یتی زه‌یتوون له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكی گه‌وره له زه‌یتی سیر، و تێكه‌ڵ كردنی تا به ته‌واوی یه‌كده‌گرێت و بیده له پێستی سه‌ر و مه‌ساجی پێ بكه بۆ ماوه‌ی پێنج خووله‌ك و سه‌رت داپۆشه به خاولی یان نایلۆن بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات تا وشك ده‌بێته‌وه، پاشان به ئاوی شله‌تێن و شامپۆ بیشۆ چه‌ند جارێك بۆ ئه‌وه‌ی بۆنی جه‌رجیره‌كه نه‌مێنێ، ئه‌م پێكهاته‌یه هه‌فته‌ی یه‌ك جار به‌كار بھێنه، ئه‌نجامێكی دیاری ده‌بێت له ماوه‌یه‌كی كورتدا.
بۆ پڕ بوونی قژ:
جه‌رجیر قژ پڕ ده‌كات و له وشك بوونه‌وه ده‌یپارێزێت به‌ھۆی ئه‌و كاریگه‌ریانه‌ی كه ڕۆژانه به ھۆی ژینگه‌وه تووشی قژ ده‌بێت ئه‌م پێكھاته‌یه‌یش به تێكه‌ڵ كردنی:
بڕێك له جه‌رجیر له خه‌ڵاتدا ورد بكه و كه‌مێك ئاوی تێ بكه و تێكه‌ڵی بكه بۆ ماوه‌ی نیو خووله‌ك، بیده له پێستی سه‌ر و تاڵه‌كانی قژت و مه‌ساجی پێ بكه بۆ ماوه‌ى پێنج خووله‌ك پاشان به‌سه‌رته‌وه بمێنێته‌وه بۆ ماوه‌ی 15 خووله‌ك، به ئاوی كه‌مێك گه‌رم و شامپۆ بیشۆ و دای بھێنه له‌گه‌ڵ شتنه‌كه‌دا، ئه‌م كرداره ھه‌موو ھه‌فته‌یه‌ك دوو جار به‌كاربھێنه ئه‌نجامێكی به‌سوودی ده‌بێت بۆ پڕ كردنی قژت.
سووده‌كانی جه‌رجیر بۆ پێست:
پێست پاك ده‌كاته‌وه و جوانی و ڕه‌ونه‌قی پێ ده‌به‌خشێت و له په‌ڵه‌و شوێنی زیبكه پاكی ده‌كاته‌وه، به ھۆی بوونی ڤیاتامین و دژه ئۆكسیده‌كان تیایدا، به سوود وه‌رگرتن له‌م پێكھاته‌یه:
تێكه‌ڵ كردنی پێنج كه‌وچكی گه‌وره له جه‌رجیری ھاڕاو، و پێنج كه‌وچكی گه‌وره له كه‌ره‌وزی ھاڕِاو له قاپێكی قووڵدا، له‌گه‌ڵ تێكردنی كه‌وچكێكی بچووك له ئاوی لیمۆی فرێش و سێ كه‌وچكی گه‌وره ھه‌نگوین و لیترێك ئاو، جوان تێكه‌ڵ بكه و بیده له پێستت به یه‌كسانی ھه‌موو پێستت دابپۆشێ و بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك به ده‌موچاوته‌وه بمێنێته‌وه تا وشك ده‌بێته‌وه و پاشان به ئاوی گه‌رم بیشۆ، ھه‌فته‌ی یه‌ك جار ئه‌م پێكھاته‌یه دووباره بكه‌ره‌وه ئه‌نجامێكی باشی ده‌بێت بۆ جوانكردن و ساف كردنی پێستت.
جه‌رجیر یه‌كێكه له باشترین پێكهاته خۆراكییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی قژ به‌كاردێت، وه‌ك هه‌ڵوه‌رینی قژ و وه‌ستانی گه‌شه‌كردنی و دره‌نگ درێژبوونه‌وه‌ی، جه‌رجیر بڕێكی زۆر ڤیتامین و كانزای به‌سوودی تێدایه، ده‌كرێت به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ زه‌ڵاته تێكه‌ڵ بكرێت بخورێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه سوودێكی باشی لێ ببینیت.