خواردنی ھه‌ریه‌ك له
ھه‌نجیر و زه‌یتوون سوودێكی زۆریان ھه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر و ته‌ندروستی له‌ش، خواردنی ھه‌نجیر و زه‌یتوون به‌یه‌كه‌وه سووده‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت و لێره‌دا سوودی خواردنی ھه‌ریه‌كه‌یان به جیا و به‌یه‌كه‌وه باس ده‌كه‌ین:
لێكۆڵینه‌وه‌كان سوودێكی زۆری خواردنی ھه‌نجیر و زه‌یتوونیان ده‌رخستووه وه‌ك له قورئانی پیرۆزیشدا ھاتووه، به خواردنی ھه‌نجیرێك له‌گه‌ڵ حه‌وت ده‌نك زه‌یتوون به‌و پێیه‌ی ھه‌نجیر ماده‌ی میپالۆنیدۆزی تێدایه كه كاریگه‌ری زۆر به‌ھێزی ده‌بێت ته‌نیا به خواردنی له‌گه‌ڵ زه‌یتووندا، ئه‌م ماده‌یه‌ش سوودی زۆره له‌وانه:
1. چالاكی و ھێزی به‌رده‌وام به له‌ش ده‌به‌خشێت.
2. كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی خوێن.
3. به‌ھێزكردنی دڵ.
4. نه‌ھێشتنی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی پیربوون.
سووده‌كانی زه‌یتوون:
1. پارێزگاریی ته‌ندروستی دڵ و بۆڕی خوێن، ئه‌ویش به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی كۆلیستڕۆڵی له‌ش.
2. به‌ھێزكردنی به‌رگری له‌ش به‌ھۆی بوونی دكه ئۆكسید و ڤیتامین H.
3. كوشتنی خانه شێرپه‌نجه‌یییه‌كان به‌تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك.
4. ڕێژه‌ی زیره‌كی و بیركردنه‌وه زیاد ده‌كات به ھۆی بوونی ماده‌ی بۆلیفینۆڵ، لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه زه‌یتی زه‌یتوون نه‌خۆشیی زه‌ھایمه‌ر چاره‌سه‌ر ده‌كات كه تووشی خانه‌كانی مێشك ده‌بێت.
5. ھه‌ستكردن به تێری و وزه ده‌به‌خشێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ھه‌ستی حه‌زكردن به خواردن كه‌م ده‌كاته‌وه.
6. چاره‌سه‌ری كه‌م خوێنی ده‌كات چونكه زه‌یتوون ماده‌ی ئاسنی تێدایه.
سووده‌كانی ھه‌نجیر:
1. چالاككردنی گه‌ده و نه‌ھێشتنی قه‌بزی.
2. نه‌ھێشتنی سك ئاوسان.
3. بۆ چاره‌سه‌ری كۆكه و ھه‌ڵامه‌ت.
4. بۆ ناسككردنه‌وه و نه‌رم مردنی پێست.
5. چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی پێست وه‌ك په‌ڵه‌ی سپی سه‌ر پێست.
6. ھێوركردنه‌وه‌ی مێشك.
7. زیادكردنی كێشی له‌ش ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ شیردا بخورێت.
8. به‌ھێزكردنی ئێسكی له‌ش.
ھه‌نجیر ئه‌و میوه‌یه‌یه كه له وڵاتانی باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا و وڵاتانی سه‌ر به ده‌ریای ناوه‌ڕاست بوونی زیاتره، ھه‌نجیر میوه‌یه‌كی خۆشی وه‌رزی ھاوینه و میوه‌یه‌كی پڕ كانزایه، به ته‌ڕی و به وشكی ده‌خورێت و سوودی هه‌یه.
زه‌یتوونیش دارێكی هه‌میشه سه‌وزی به‌رداری ته‌مه‌ن درێژه، به‌رزی داره‌كه‌ی له 15 مه‌تر تێناپه‌ڕێ، به‌ره‌كه‌ی ڕه‌نگی سه‌وز، ڕه‌ش و مۆره، حه‌ز له بنار شاخ و كه‌نار ده‌ریاكان ده‌كات، نیشتمانی بنه‌ڕه‌تی زه‌یتوون سووریا، فه‌له‌ستین، ئوردن و لبنانه، هه‌روه‌ها حه‌وزی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاسته.