ئه‌گه‌ر چى لە سەرەتای ئەم هەفتەیەی بازاڕی بۆڕسەوە تا ڕۆژى چوارشه‌م و پێنجه‌شم، ڕووی لە بەرزبوونەوە كردووبوو و بە رێژەیەكی بەرچاو نرخى نه‌وت به‌رزبوویه‌وه، به‌ڵام به‌هۆى "تویتێكى" تره‌مپه‌وه نرخه‌كانى نه‌وت گۆڕانكارى گه‌وره‌یان به‌سه‌ردا هات.
دره‌نگانى ئێواره‌ى دوێنێ پێنجشه‌م، نرخى نه‌وت له بازاره‌كانى دنیا داشكا، به هۆى ئه‌و تویته‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، "دۆناڵد تره‌مپ" بڵاوی كرده‌وه.
تره‌مپ له تویته‌كه‌یدا داواى له هاوپه‌یمانه‌كانى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ڕێكخراوى ئۆپك كرد، به‌رهه‌م زیاتر بكه‌ن و نرخى نه‌وت دابه‌زێنن و كار نه‌كه‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى نه‌وت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك.
به‌وهۆیه‌وه، گرێبه‌سته‌كانى نه‌وتى خاو به به‌هاى 78 سه‌نت كه‌متر تۆمار كران و نه‌وت نرخى خۆى به رێژه‌ى %0.9 له‌ده‌ستدا و هه‌ر به‌رمیلێكى به 78.70 دۆلار فرۆشرا.
كەمترین نرخ كە دوێنێ پێنجشه‌م، تۆمار كرا بریتی بوو لە 77 دۆلار و 53 سەنت و لەو كاتەوە تا ئێستە سەرووی دۆلارێك و نیو لە نرخی نەوت هەڵكشاوە و ئێستە هەر بەرمیلێكی بە 78 دۆلار و حه‌فتا سەنت دەفرۆشرێت.
بەگوێرەی "
daylyfx" نەوتی ئەمەریكی ناسراو بە WTI لە 68 دۆلار و 58 سەنتەوە نزم بووه‌ته‌وه بۆ 67 دۆلار.
پێویستە بگوترێ لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵەوە دەست بە سەپاندنی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران دەكرێت كە قۆناغی دووەمی سزاكانە و كەرتی نەوت و وزە دەگرێتەوە.
هه‌روه‌ها هەر جۆرە كێشە و جەنگێك لە نێوان دوو وڵاتی زلهێزی ئابووری، كاریگەری بۆ سەر پاشەكشەی ئابووری دنیا دەبێت و لەو كاتەشدا نرخی نەوت دادەبەزێت كە چەرخی پیشەسازی دنیای پێ هەڵدەسووڕێت.
نەوت لەو بەرهەمە گرنگانەیە كە ڕووداوەكانی دنیا راستەوخۆ كاریگەری لەسەر دادەنێت و هەر جۆرە بەرزبوونەوەیەك لە بەرهەمهێنان ئەوا كاریگەریی لەسەر دابەزینی نرخی نەوت دەبێت.