بیرى نوێى نه‌وت له‌ناو كێڵگه‌ى شیواشۆك لێده‌درێت و داهاته‌كه‌یشى دیار نییه
كێڵگه‌ى نه‌وتى ته‌قته‌ق یان شیواشۆك، یه‌كێكه له‌و كێڵگه نه‌وتییانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كه بڕێكى زۆرى نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، به‌ڵام داهاتى نه‌وته‌كه نادیاره،هه‌رچه‌نده له ڕێى بۆڕى و تانكه‌ره‌وه هه‌نارده ده‌كرێ. خه‌ڵكى گونده‌كانى ئه‌و سنووره‌یش له شێوازى كارى كۆمپانیاكان نیگه‌رانن و پێیان وایه پشكى ئه‌وان له فرۆشتنى نه‌وته‌كه دیارى نه‌كراوه.
كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق كه‌وتووه‌ته سنووری گونده‌كانی رۆژئاوای كۆیه و له‌لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای جه‌نه‌ڵ ئینێرجی ئهنگلۆتوركی و ئهداكس پێترۆلیۆمی كه‌نه‌دی خاوه‌ندارێتی ده‌كرێت، زیاتر له 20 بیری نه‌وت له كێڵگه‌كه‌دا هه‌ڵكه‌نراون، به‌ڵام به‌گوێره‌ى لێدوانى په‌رله‌مانتارانى كوردستان، ئێسته به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت به‌هۆى وشكبوونى چه‌ند بیرێكه‌وه له‌و كێڵگه‌یه كه‌مى كردووه.
" خه‌ڵكى سنووره‌كه ناڕازین"
خه‌ڵكى گونده‌كانى شیواشۆكى خواروو و شیواشۆكى سه‌روو، به‌رده‌وام خۆپێشاندان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ڕێ له‌كارى كۆمپانیاكانى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى شیواشۆك ده‌گرن، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ خه‌ڵكى ئه‌و گوندانه هه‌لى كاریان له كۆمپانیاكان ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام كۆمپانیاكه هه‌لى كار نادات به‌كه‌سى نوێ، به‌ڵكو هه‌ر جاره‌و ئه‌و كه‌سانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه پێشتر گرێبه‌سته‌كانى له‌گه‌ڵ ههڵوهشاندبوونهوه.
باوه‌ڕ كامه‌ران خه‌ڵكى گوندى شیواشۆكى خواروو، به"وشه"ى گوت، "كۆمپانیاكه ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكه هیچ كه‌سێكى دانه‌مه‌زراندووه، به‌ڵكو به‌رده‌وام گرێبه‌ستى كارمه‌نده كورده‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه یان له كارێكه‌وه ده‌یانخاته سه‌ر كارێكى تر".
ئه‌و گه‌نجه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، چه‌ند جارێك داواى دامه‌زراندنمان كردووه له‌و كۆمپانیایه، به‌ڵام زۆرجار داواى پشتگیریى حزبى و كۆمیته‌ى یه‌كێتییان لێ كردووین، ئه‌وه‌یش ده‌رخه‌رى ئه‌وه‌یه كه یه‌كێتى كۆمپانیاكه به‌ڕێوه ده‌بات.
هاوكات ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری یاسایی گوندی شیواشۆكی سه‌روو كه خۆیشی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه، به"وشه"ی راگه‌یاند، "داخوازییه‌كانی دانیشتووانی ناوچه‌كه مافی ره‌وای خۆیانه، له‌كاتێكدا رۆژانه هه‌زاران به‌رمیل نه‌وت له خاكه‌كه‌یاندا ده‌رده‌هێنرێت."
ئه‌و پارێزه‌ره گوتى، خه‌ڵكى گونده‌كان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن چالاكییه‌كانیان له ڕێگرتن و خۆپێشاندان فراوانتر ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆمپانیایه بیر له دامه‌زراندنى ژماره‌یه‌ك گه‌نجى سنووره‌كه نه‌كاته‌وه.
هاوكات به‌شێك له جووتیارانی ئه‌و ناوچه‌یه راى ده‌گه‌یه‌نن كه‌به‌هۆی داگیركردنی زه‌وییه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی نه‌وته‌وه، چیتر ناتوانن كشتوكاڵ بكه‌ن و بێكار كه‌وتوون.
ئه‌میر موشیر یه‌كێك له‌و جووتیارانه‌یه و بۆ "وشه" ڕاى گه‌یاند، هه‌ندێك له زه‌وییه‌كان به‌هۆى بیری نه‌وته‌وه داگیر كراون و هیچ قه‌ره‌بوویه‌كى خه‌ڵكه‌كه‌یش نه‌كراوه‌ته‌وه، بۆیه‌پێویسته له‌لایه‌ن كۆمپانیای نه‌وته‌وه هه‌لى كار دابین بكرێ.
"حزب ئیداره‌ى كۆمپانیاكان به‌ڕێوه ده‌بات"
كێڵگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق له‌چه‌ند ساڵى ڕابردوودا بهرههمىرۆژانهی140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتبوو له رێی بۆڕیی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی كوردستان-توركیا هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی دنیا ده‌كرا، جگه لهسهتان به‌رمیلى تر له ڕێى تانكه‌ره‌وه، به‌ڵام ئێسته ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه كه‌م بووه‌ته‌وه بۆ 18 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێكدا.
عه‌باس فه‌تاح ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، ره‌تى كرده‌وه كه نه‌وته‌كه به‌شێوه‌یه‌كى زۆر كه‌میى كردبێت. ئه‌و بۆ "وشه" گوتى، "له‌چه‌ند ساڵى ڕابردوودا به‌شێك له بیره‌كان وشكیان كرد، به‌ڵام ئێسته سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن بیرى نوێ له‌ناو كێڵگه‌كه‌دا لێ بدرێ بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر كه‌م نه‌كات".
عه‌باس ئه‌وه‌یشی دركاند كه ئێسته له كێڵگه‌كه‌دا بیرێك لێدراوه و سه‌ركه‌وتنى به ده‌ست هێناوه، بۆیه ئێسته سه‌رقاڵى لێدانى بیرى زیاترن، هه‌رچه‌نده نایانه‌وێ پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه سه‌ر بیره‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كاره‌كان به‌رده‌وام بن.
ڕوونی كرده‌وه كه "ئێسته ڕۆژانه 15 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت یان زیاتر هه‌نارده ده‌كرێ له ڕێى بۆڕییه‌وه بۆكێڵگهى خورمه‌ڵه، به‌شێكى تریش به تانكه‌ر ده‌ڕوات كه ڕێژه‌كه‌ى دیار نییه و ئه‌وه‌ى به تانكه‌ر ده‌ڕوات نه‌وته‌كه‌ى شله و بۆ وێستگه‌كان به‌كاردێ".
په‌رله‌مانتارانى لیژنه‌ى وزه و سامانه سروشتییه‌كان بێ ئاگایى خۆیان له وردهكاریى نه‌وتى ته‌قته‌ق و شیواشۆك ده‌رده‌بڕن.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له لیژنه‌كه بێ ئاگایه و بۆ "وشه" گوتى، ئاگاداری وردهكاریى هه‌نارده‌ى نه‌وتى شیواشۆك نین و ئه‌وه‌ى به ئێمه گوتراوه ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى ته‌واوى كوردستانه. دووپاتیشی كرده‌وه "ده‌ستى حزب له ئیداره‌دانى كۆمپانیاكانى ئه‌و كێڵگه‌یه هه‌یه، بۆیه داوا ده‌كه‌ین پرۆسه‌كه شه‌فاف بێت".
هاوكات د. ڕێواس فایه‌ق ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان ڕه‌خنه‌ى له‌كاره‌كانى كۆمپانیاى گێنه‌ڵ ئێنێرجى و دى ئێن ئۆ هه‌یه له كێڵگه‌كه‌دا و بۆ "وشه" گوتى، "ئه‌و جۆره ده‌رهێنانى نه‌وته‌ى ئه‌و كۆمپانیایانه ده‌یكه‌ن، زوو ده‌مانزانى ده‌بێته هۆى وشكبوونى بیره‌كان.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى كاره‌كانى ئه‌و كۆمپانیایه‌ش ئه‌و په‌رله‌مانتاره، روونی كرده‌وه كه "نه‌وتى شیواشۆك ده‌چێته ناو كۆى نه‌وتى به‌رهه‌مهێنراوى كوردستان و به‌بێ پرسى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كان، ناتوانین بچینه ئه‌ودیوى ده‌رگه‌ى كۆمپانیاكه".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى ده‌ڵێت، یه‌كێتى پێوه‌ندى به كارى كۆمپانیاكانه‌وه نییه و ئه‌وه‌ى هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى سامانه سروشتییه‌كانه‌وه ئیداره ده‌درێ.