ئه‌مڕۆ هه‌ینى 21ى ئهیلوول، گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكراى كرد، كه به‌مه‌به‌ستى لێكۆڵینه‌وه و كۆنتڕۆڵكردنى شه‌ڕى دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى پشده‌ر، 22 كه‌سیان له هه‌ردوو لا ده‌ستگیر كردووه.
شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین به "وشە" ى ڕاگه‌یاند، "له‌سه‌ره‌تاى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى نێوان دوو بنه‌ماڵه‌كه‌ى گوندى جه‌لكان و مهمكانى سه‌ر به شاره‌دێى سه‌نگه‌سه‌ر له‌سه‌ر كێشه‌ى پوش و پاوان، هێزه‌كانمان شانبه‌شانى هێزه‌كانى ئاسایش له هه‌وڵى كۆنتڕۆڵكردنى شهڕهكهدابوون، كه به‌داخه‌وه بووه هۆى كوژرانى كه‌سێكى بنه‌ماڵه‌كه و پۆلیسێك و برینداربوونى پۆلیسێكى تریش".
ئەوەشی خستەڕوو، هێزه ئەمنییەکانی ناوچەکە 11 كه‌سیان له بنه‌ماڵه‌ى گوندى جه‌لكان و 11 كه‌سى دیكه‌شیان له بنه‌ماڵه‌ى گوندی مه‌مكان ده‌ستگیر كردووە و هێزێکی ئەمنییش لە ده‌وروبه‌رى گونده‌كان بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگە له‌ته‌شه‌نه سه‌ندنى شه‌ڕه‌كه بگرن".
گوتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەیشکرد، هۆکاری ڕووداوەکە تەنها بوونی کێشە بووە، لەسەر چەند پارچە زەوییەک کە پوش و پاوانی تێدایە لە نێوان ئەو دوو گوندەدا.
ساڵانە لەو سنوورە بەهۆی كێشەی زەویوزارەوە كێشەی لەنێوان گوندنشینان ڕوو دەدات و ساڵی ڕابردوویش چەندان كەس بەوهۆیەوە بوونە قوربانی.
ڕاپەڕین/ شادان بەکر