ژنێكی ئه‌مه‌ریكی به‌هۆی ده‌سته باریكه‌كانیه‌وه توانی به فێڵێكی سه‌یر و زیره‌كانه خۆی له گرتووخانه ڕزگار بكات و هه‌ڵبێت، كه ڤیدیۆكه‌ی له ڕێی كامێراكانی چاودێڕییه‌وه تۆمار كراوه.
ماڵپه‌ڕی "لایڤلیك"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، پۆلیسه‌كانی ویلایه‌تی ویسكۆنسنی ئه‌مه‌ریكی، توانیویانه ژنێكی 30 ساڵان به ناوی ئه‌میر جۆنرالیس بگرن، كه دزی كردووه و مامه‌ڵه‌ی بازرگانی به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه كردووه.
به‌ڵام ئه‌و ژنه به هۆی ده‌سته باریكه‌كانیه‌وه توانی خۆی له كه‌له‌بچه‌ی پۆلیسی ڕزگار بكات و ده‌ستی ده‌ربێنێت، ئه‌مه‌ش به ئاشكرا له لایه‌ن پۆلیسه‌كانه‌وه له ڕێی كامێرای چاودێرییه‌وه ئاشكرا كرا.
ڤیدیۆكه‌ی له‌ناو میدیاكاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆریشی دروست كردووه.