كۆمپانیای هۆندا له نوێترین كاری‌دا هێز و دیزاینه نوێیه‌كه‌ی تهكسۆنی 2019ی ئاشكرا كرد كه زۆر جیاوازه له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتری ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thecarconnection" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاری هۆندا ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هۆندا له نوێترین به‌رهه‌میدا ئۆتۆمبێلی "Tucson"ی مۆدێل 2019ی له پێشانگا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا خسته‌ڕوو كه له‌ڕووی هێز و دیزاینه‌وه بووته جێگای سه‌رنجی خه‌ڵكی.
هۆندا سه‌باره‌ت به تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله گوتی، هۆندا تهكسۆنی 2019 جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشوتر خاوه‌ن هێزێكی یه‌كجار زۆرتره كه بزوێنه‌ره‌كه‌ی ده‌گاته 2.4 لیتر و له‌هه‌مان كاتیش‌دا هێزی 200 ئه‌سپی هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كه‌م جار سیسته‌می چوار تۆربۆیی بۆ دانرا، به‌ڵام تائێشتهیش كۆمپانیاكه هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه ده‌رباره‌ی نرخه‌كه‌ی.
هۆندا كۆمپانیایه‌كی كۆریای باشووره بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز و خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی ناوازه كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیئۆل"، هۆندا له ساڵی 1947 دامه‌زراوه له‌سه‌ر ده‌ستی "چه‌نگ جو یونگ" كه ئێسته كۆمپانیای هۆندا به یه‌كێك له به‌ناوبانگترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت له دنیادا.