خانمه گۆرانیبێژ "په‌رواز حوسێن" له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆیى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام پارچه‌یه‌كى ڤیدیۆیى بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاشكراى كردووه كه ڕۆژى 26ى ئهیلوول له شارى زخۆ ده‌بێت و بۆیه‌كه‌م جار گه‌وره‌ترین كۆنسێرت له‌و شاره ئه‌نجام ده‌دات.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌كی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه و هه‌وادارانی سه‌رسام كردووه، به‌وه‌ى پێشتر زۆربه‌ى هه‌وادارانى وایان زانیووه ئینتیماى حزبیان بۆ حزبێكى تر هه‌یه جیا له‌و حزبه‌ى په‌رواز بانگه‌شه‌ى بۆ كردووه.
په‌رواز حوسێن له ساڵی 1989 له شاری قه‌ڵادزێ له‌دایكبووه و ئێسته له هەولێر ده‌ژی، له وه‌رزی دووه‌می به‌رنامه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ناڵی ئاسمانی "MBC" له پڕۆگرامی "ئه‌ره‌ب ئایدڵ"ی ساڵی 2013 به‌شداری كردووه، هاوسه‌ری گۆرانیبێژ گۆران ساڵحه و خاوه‌نی دوو منداڵن.