كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای وڵاتانی دنیا كه له نیویۆرك ئه‌نجام درا، كه‌چی ئه‌و كاته‌ی تره‌مپ خه‌ریكی قسه بوو، ئه‌ردۆغان و هاوكارانی كرانه ده‌ره‌وه.
دوێنێ چوارشه‌م، خولی 73 كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به به‌شداری 130 وڵات و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانیان به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام له‌و كاته‌ی تره‌مپ وتاری پێشكه‌ش ده‌كرد، ئه‌ردۆغان ده‌ركرایه ده‌ره‌وه.
ئه‌م دیمه‌نه به ڤیدیۆ تۆمار كراوه و له‌ناو میدیاكاندا هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی ناوه‌ته‌وه، به سووكایه‌تیكردن به‌و سه‌رۆكه‌ی داده‌نێن و قسه و باسی زۆری له‌سه‌ر كراوه.
به‌ڵام ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ڕۆژنامه‌نووس و میدیاكارێكی تورك به میدیاكانی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه، ئه‌ردۆغان ده‌رنه‌كراوه و به ویستی خۆیشی نه‌ڕۆیشتووه، به‌ڵكو داوای لێ كراوه بڕواته ژووره‌كه‌ی تر، تا دوای تره‌مپ بۆ پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی خۆی ئاماده بێت.
دۆناڵد ترەمپ لە گوتارەكەیدا دوای سەرۆكی بەڕازیڵ كە بووەتە نەریت یەكەم سەرۆك دەبێت گوتار بدات، هێرشی توندی كردە سەر ئێران، هاوكات سوپاسی توركیای كرد لەبارەی هەوڵەكانی بۆ رێگرتن لە شەڕی ئیدلب، سوپاسی سەرۆكی كۆریای باكوری كرد بۆ بەدەمەوە هاتنی بۆ دانوستاندن.
دانیشتنەكانی خولی 73ی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی سێشەم 25ی ئەیلوول/ سێپتێمبەر ، لە شاری نیویۆركی ئەمەریكی دەستی پێ كرد تا یەكی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر دەخایەنێت، خولی ئەمجارەی دانیشتنەكان ماریا فرناندا ئەسپینوسا گارسیا لە وڵاتی ئیكوادۆر سەرپەرشتی دەكات.