دواى ئه‌وه‌ى ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌م سه‌عات شه‌شی ئێواره، تارا فارس كچه مۆدێلی ناوداری عێراقی كه ته‌نیا له پێگه فه‌رمییه‌كانی خۆیی سێ میلۆن هه‌واداری هه‌بوو، له به‌غدا به شه‌ش فیشه‌ك تیرۆر كرا، و كوشتنه‌كه‌ى ده‌نگدانه‌وه‌ى گه‌وره‌ى به‌دواى خۆیدا هێنا به جۆرێك سه‌رجه‌م پێگه‌كانى هه‌واڵى ئه‌ویان بڵاو كردبوویه‌وه.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه، كه كوشتنی مۆدێلستی ناوداری عێراقی "تارا فارس" ده‌بێته چواره‌م ڕووداوی كوشتنی كه‌سه ناوداره‌كان به تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ى له بواری جوانكاری و مۆدێل كارده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای ئه‌ستێره و هونه‌رمه‌ندان دروست كردووه.
له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگی ڕابردوو، دوو حاڵه‌تی تری كوشتنی له‌و جۆره هه‌بووه و پێشتر "دكتۆر ڕه‌فیف یاسری"، خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری باربی و پزیشكی نه‌شتگه‌ری جوانكاریی بوو كوژراو و دوای ئه‌ویش "دكتۆر شه‌زا سامه‌ڕائی"، كه خاوه‌نی سه‌نته‌ری جوانكاری بووه، له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به چه‌قۆ كوژرا، ئه‌و سێ رووداوه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ له به‌غدا ترس و دڵه‌ڕاوكێى دروست كردووه.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ى ئاشكرایان كردووه، كه‌وا پێش كوشتنه‌كه‌ى "تارا فارس" له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێك به ماتۆرسكێلێكه‌وه هه‌وڵێ ڕفاندنیان دراوه، و چه‌ند بۆكسێكیشیان له ڕووخسارى داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى پزیشكیش ئاشكرا كردووه كه جه‌سته‌ى تارا شوێنى سێ گولـله‌ى پێوه بووه، كه دوانى له پشتى سه‌رى دراوه و دانه‌یه‌كى به سینگییه‌وه بووه، تاكو ئێسته‌یش به فه‌رمى هۆكارى كوشتنه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كراوه.
تارا فارس مۆدێلستی ناوداری عێراقی و هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوانی پێشووی عێراق، ساڵی 1996 له باوكێكی عێراقی و دایكێكی لبنانی له‌دایكبووه، پێشتر هاوسه‌رگیری كردووه و كوڕێكیشی هه‌یه، دواتر له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه، كاری ڕێكلامی بۆ بڕانده جیهانیی و نێوخۆییه‌كان ده‌كرد، به‌رده‌وام وێنه‌ی وروژێنه‌ری بڵاو ده‌كرده‌وه و ده‌كه‌وته به‌ر ڕه‌خنه‌ی هه‌وادارانی، خۆیی پێشتر ئاشكرای كردبوو كه به‌هۆی وێنه‌كانی چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه و به‌هۆیه‌وه هه‌وڵی جێهێشتنی عێراقی داوه، ماوه‌یه‌كیش ڕووی له هه‌ولێر كرد، به‌ڵام دواتر گه‌ڕایه‌وه به‌غدا.