زاوا جووەكەی بەرهەم ساڵح زۆربەی جار لە تەلئەبیبە

:: PM:02:32:29/09/2018 ‌
كاڵێ بەرهەم ساڵح كچی كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەركۆمار كە لە مانگی تەمووز/یۆلیۆی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ فۆتۆگرافەرێكی جوو كردووە لە گرانترین هوتێلی ئیسپانیا، ئێستە لە لەندەن دەژین و بەپێی زانیارییەكان، كار بۆ لۆبی جوو دەكەن و بەردەوام لە هاتوچۆی تەلئەبیبدان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاوبوونەتەوە، كاڵێ بەرهەم ساڵح كە سەرەتا ڕۆژنامەنووسێك بووە لە دەرەوە، دوای پێوەندی بەستن لەگەڵ فۆتۆگرافەرێكی گۆڤاری "تایم"ی ئەمەریكی كە بە ڕەگەز جووە، لەلایەن بزووتنەوەی زانیۆنیزمی جیهانییەوە بەرەو پێشەوە براوە و وەك توێژەر لە بارەگای سەرەكی لە نەتەوە یەكگرتووەكان لە نیویۆرك دامەزرێنراوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەردەستن، زاواكەی بەرهەم ساڵح ناوی " Eric Hinojosa " فۆتۆگرافەری گۆڤاری تایمی ئەمەریكی و فیلمسازە، لە مانگی تەمووزی 2016 لە گرانترین هۆتێلی ئیسپانیا هاوسەرگیری لەگەڵ كاڵی بەرهەم ساڵح كردووە بە ناوی " Hotel conencanto" كە هۆتێلەكە لەسەر ئاستی دنیایش یەكێكە لە هوتێلە گرانبەهاكان. 

بەپێی زانیارییەكان، بەرهەم ساڵح لە كاتی هاوسەرگیرییەكەی سوور بووە لەسەر ئەوەی هیچ وێنەیەكی نەگیرێ و ئەو نهێنیەی ئاشكرا نەبێ، بۆ ئەوەی زانیاریی زاوا جووەكەی نەچێتە دەرەوە بۆ میدیا.

هاوسەری كاڵێ بەرهەم ساڵح بە ڕەگەز جووە و خەڵكی پیرۆیە و ماوەیەك لە تەكساس ژیاوە و ئێستەیش لە لەندەن لەگەڵ كاڵێ دەژین. 

بەپێی زانیارییەكان، زۆرجار كاڵێ و هاوسەرەكەی سەردانی تەلەئەبیب دەكەن لە ڕێی بەیرووتەوە بەهۆی ئەوەی كچەكەی بەرهەم ساڵح بەهۆی ئاگاداركردنەوەی لەلایەن باوكییەوە ناوێرێ ڕاستەوخۆ گەشت بۆ تەلئەبیب بكات، بەڵام لە لبنان دادەبەزن و بە ئۆتۆمبێل دەپەڕنەوە ئیسرائیل و بەناوی ڕۆژنامەنووس و نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە.

سەمیر ڕەشاڤایی ئەندامی ئەنجوومەنی گشتی هاوپەیمانی و نزیك لە بەرهەم ساڵح كە پێشتر هاودیدی یەكبوون لە ڕیزی هاوپەیمانی و بەڵام بەرهەم ساڵح بۆ بوون بە سەركۆمار گەڕایەوە ناو یەكێتی و بەجێیهێشتن لەوبارەوە زانیارییەكانی ڕەت نەكردەوە و بە "وشە"ی ڕاگەیاند، ئاگاداری ئەو بابەتە نەبووین كە سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانی كچەكەی لەگەڵ جووێك هاوسەرگیری كرد بێت.

ئەو دیمەنانەی لە خوارەوە دەیبینن، بەشێكە لە وێنەی ئاهەنگەكەی و ژیان و گوزەرانی كچەكەی بەرهەم ساڵح و هاوسەرە جووەكەی.



























وشە - باز ئه‌حمه‌د