هۆندای 2019 سەرسوڕهێنەرە

:: PM:06:20:01/10/2018 ‌

کۆمپانیای هۆندای ژاپۆی بڕیاریدا بۆ ساڵی 2019 یەکێک لە بەهێزترین و جوانترین جۆری ئۆتۆمبێل دروست بکات کە خاوەنی بۆدییەکی بەهێز و گەورەبێت و ببێتە جێگای سەرنجی کڕیاران.

هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی "thecarconnection" دا بڵاو کراوەتەوە و باس لە نوێترین ئۆتۆمبێلی هۆندا دەکات کە بەنیازە لە 2019 بیخاتە بازاڕەوە و ئاماژەی پێ داوە، کۆمپانیای هۆندا لە یەکێک لە پێشانگاکانی ژاپۆن نوێترین ئۆتۆمبێلی نمایش کرد بەناوی "Insight" ەوە کە زۆر بەشێوازێکی جوان و بۆدییەکی گەورە دروستی کردووە. 

کۆمپانیاکە زیاتر لەبارەی ئۆتۆمبێلەکەوە گوتی، هۆندا ئینسایتی مۆدێل 2019 زۆر بەشێوازێکی ناوازە دروست کراوە، چونکە هەم بۆدییەکی گەورەی بۆ دروست کراوە هەمیش سیستەمێکی سەلامەتی زۆریشی بۆ دانراوە، ئەوەیش گوتراوە کە لەڕووی هێزیشەوە بزوێنەرەکەی 1.5 بۆ 2.0 لیتر زیاد دەکات و هێزی تایبەتیشی 197 ئەسپە، ئەمەیش وای کردووە نرخەکەی بگاتە 22 هەزار و 830 دۆلاری ئەمەریکی.

هۆندا کۆمپانیایەکی ژاپۆنی و فرەنەتەوەیە کە تایبەتە بە دروست کردنی "ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسکیل" ئەم کۆمپانیایە لە ساڵی 1948 لەلایەن "سۆییچیرۆ ھۆندا" لە ژاپۆن دامەزراوە و ئێستەیش یەکێکە لە گەورەترین و باشترین کۆمپانیاکانی دنیا بۆ دروست کردنی ئۆتۆمبێل و مۆتۆرسکیل کە ساڵانە داهاتی خەیاڵی هەیە. 


















وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان