خاتوونه شێوه‌كاری ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان "تارا محه‌مه‌د" كه له ساڵی 1986 له شاری مهاباد له دایك بووه و نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه له سلێمانی ژیان ده‌گوزه‌رێنێت. به‌شی گرافیك و دیزاینی له شاری ڕه‌زایه ته‌واو كردووه و ماوه‌ی 12 ساڵیشه كاری شێوه‌كاری و تاتۆی سه‌ر جه‌سته ده‌كات.
ئه‌وه‌ی تارا له هونه‌رمه‌ندانی تر جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌یه ده‌ست بۆ هه‌ندێك بابه‌تی هه‌ستیار ده‌بات و وێنه‌یان ده‌كێشێت، كه‌م كه‌سی تر ئه‌و بوێرییه‌یان هه‌یه ده‌ست بۆ ئه‌م بابه‌ته هه‌ستیارانه ببه‌ن. له‌م دیداره‌ی "وشه"دا تارا رووبه‌ڕووی چه‌ندان پرسیار بووه‌ته‌وه و به بوێریی وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ده‌ستپێكت له هونه‌ری وێنه‌كێشاندا بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه و تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ند تابلۆی؟
ده‌ستپێكم بۆ منداڵیم ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه له ته‌مه‌نی منداڵی كه‌سێكی عه‌جوول بووم و زۆر حه‌زی وێنه‌كێشانم هه‌بوو. هاوكات ماوه‌ی 12 ساڵه به ته‌واوی خۆم سه‌رقاڵ كردووه به كێشانی تابلۆ و تا ئێسته‌یش نزیكه‌ی 95 تابلۆی جۆراوجۆرم هه‌یه، به‌شێكی تابلۆكانیشم فرۆشتووه.
تا ئێسته له چه‌ند پێشانگه‌ی تایبه‌ت و هاوبه‌شدا به‌شداریت كردووه؟
تا ئێسته سێ پێشانگه‌ی تایبه‌تم كردووه‌ته‌وه و زۆربه‌ی تابلۆكانیشم مانادارن و گوزارشت له ئازاره‌كانی ژن و كۆمه‌ڵگه ده‌كه‌ن، چونكه هه‌م له ئێران و هه‌م له كوردستان بارودۆخی ژن له هه‌موو بوارێك له‌گه‌ڵ پیاوان جیاوازی هه‌یه و منیش به‌و جیاوازی و نابه‌رانبه‌رییه زۆر ناڕه‌حه‌تم، بۆیه هه‌وڵم داوه هه‌سته ناخۆشه‌كانی ژیان بهێنمه سه‌ر تابلۆكانم، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێی هونه‌ره‌كه‌مه‌وه خزمه‌ت به ژنان و كۆمه‌ڵگه‌كه‌م بكه‌م.
چۆنه له تابلۆكانتدا ده‌ستت بۆ بابه‌تی زۆر هه‌ستیار بردووه و وێنه‌یانت كێشاوه؟
بێگومان زۆربه‌ی تابلۆكانم ڕووتی ته‌واون و وێنه‌ی هه‌موو به‌شه‌كانی جه‌سته‌ی ژنم كێشاوه، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جه‌سته‌ی ژن زۆر له‌وه گه‌وره‌تر و جوانتره كه ده‌بێ وه‌ك دایك و ژن ڕێزی لێ بگیرێت، به داخه‌وه له كوردستان ڕێزگرتن له ژن وه‌ك ژن‌بوون و ئه‌و جۆره‌ی پێویسته ڕێزی لێ ناگیرێ و وه‌ك پیاویش ماف و ئازادی نییه.
دروستكردنی وێنه‌ی ڕووت چ پێوه‌ندییه‌كی به‌ڕێزگرتنی ژنانه‌وه هه‌یه؟
له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێسته‌یش له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا وا باوه ئه‌گه‌ر ژنێك سه‌رپۆش نه‌پۆشێت و هه‌موو جه‌سته‌ی له‌ناو تۆپێك قوماشدا نه‌شارێته‌وه، ئه‌وه كه‌سێكی باش نییه و كۆمه‌ڵگه به چاوی سووك سه‌یری ده‌كه‌ن، بۆیه منیش حه‌ز ده‌كه‌م وه‌ك تێڕوانینی خۆم ژنان له‌سه‌ر تابلۆكانم وا نیشان بده‌م و به بهرانبهرهكانم بڵێم ژن زۆر گه‌وره‌تر و به نرختره له‌وه‌ی كه ئێوه ده‌یبینن.
تێڕوانینی پیاو و كۆمه‌ڵگه به‌رانبه‌ر به جه‌سته‌ی ژنان چۆنه؟
پێم وایه تا ئێسته‌یش به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه به تایبه‌تی پیاوان، كاتێك ژنێك ده‌بینن كه به ئازادی خۆی جلی پۆشیوه یان ژنه‌كه نیمچه‌ڕووت بێت، كاری نه‌شیاویان به‌رانبه‌ر كردووه، وه‌ك ئه‌نجامدانی هه‌ڵه به‌رانبه‌ر به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی ژنه‌كه، یان ده‌ستدرێژیی سێكسی و بازرگانیكردن به جه‌سته‌ی ژنانه‌وه، بۆیه مه‌به‌ست و ئامانجه‌كانی من له دروستكردنی وێنه‌ی نیمچه‌ڕووت یان ڕووتی ته‌واو، ئه‌وه‌یه كه چیتر به‌رانبه‌ر به جوانییه‌كانی جه‌سته‌ی ژن كاری هه‌ڵه نه‌كه‌ن و چیتر نه‌بنه هۆكار بۆ شاردنه‌وه‌ی جه‌سته‌كانیان.
جگه له هونه‌ری وێنه‌كێشان، له‌سه‌ر جه‌سته‌ی كوڕان و كچان كاری تاتۆش ده‌كه‌ی، ئه‌م دوو هونه‌ره به‌لای تۆوه چ جیاوازییه‌كیان هه‌یه؟
ماوه‌ی پێنج ساڵه كاری تاتۆ ده‌كه‌م و زۆریش له كاره‌كه‌م ڕازیم، چه‌نكه تاتۆ وه‌ك وێنه‌كێشان هه‌ستێكی خۆشم پێ ده‌به‌خشێت و زۆرم حه‌ز له تاتۆكردنه، چۆن ده‌ستی وێنه‌كێشانم هه‌بوو، به هه‌مانشێوه له تاتۆش ئه‌و به‌هره‌یه‌م هه‌بوو، بۆیه تاتۆ زیاتر منی ڕ‌اكێشا بۆ ئه‌وه‌ی دوای هونه‌ره‌كه‌م بكه‌وم و له‌م ڕێیه‌وه چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی تاتۆم وه‌رگرت.
زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ تاتۆ سه‌ردانت ده‌كه‌ن كوڕن یان كچ؟
كوڕ و كچ به‌بێ جیاوازی سه‌ردانم ده‌كه‌ن و منیش بۆ هه‌مووان كار ده‌كه‌م، به‌ڵام زیاتر ئیش بۆ ژنان ده‌كه‌م. هه‌روه‌ها بۆ هه‌ر شوێنێكی جه‌سته كه خۆیان داوای بكه‌ن، تاتۆیان بۆ ده‌كه‌م، به‌ڵام له‌به‌ر تاتۆی برۆ و چاو و لێو فریای به‌شه‌كانی تری جه‌سته ناكه‌وم، چونكه زۆرترین ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانم ده‌كه‌ن، حه‌ز به تاتۆی برۆ و لێو و چاو ده‌كه‌ن.
تا ئێسته وه‌ك تابلۆكانت ده‌ستت بۆ شوێنی هه‌ستیار بردووه و تاتۆت بۆی كێشابێت؟
تاتۆم له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی جه‌سته دروست كردووه، به‌ڵام وه‌ك تابلۆكانم ده‌ستم بۆ بابه‌تی هه‌ستیار نه‌بردووه و تا ئێسته‌یش تاتۆی ته‌واو ڕووتم نه‌كێشاوه و ناشیكه‌م، چونكه پێم وانییه ئه‌و كاره جوان بێت، به‌ڵام تابلۆی ته‌واو ڕووتم كێشاوه و ئازادانه كاره‌كانم كردووه.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال