له سه‌ربازگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا چه‌كێك دروست كرا كه وه‌ك نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له سه‌ربازگه‌كان تاقیكرانه‌وه و تا ئێسته‌یش به به‌هێزترین جۆری چه‌ك داده‌نرێت كه له دنیادا دروست كراوبێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له یه‌كێك له به‌هێزترین چه‌ك ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، سه‌ربازگه‌ی سه‌ره‌كی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكا نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له چه‌كی "Ribbon Gun" تاقیكرده‌وه كه هاوشێوه‌ی "BKC"ییه، به‌ڵام زۆر به‌هێزتره و گووله‌كانیشی زۆر كاریگه‌رتره.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌ی روونكردووه‌ته‌وه كه سه‌رچاوه‌ی دروست بوونی ئه‌م چه‌كه له فیلمێك بوو به‌ناوی "Colorado" وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێڕا چه‌كێكی به‌هێزی به‌ده‌سته‌وه بوو كه هه‌مان جۆری "ڕیبۆن گه‌نه".
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رسامییه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م چه‌كه ده‌توانێت چوار گووله له یه‌ك كاتدا بته‌قێنێت به‌شێوازێكی ڕێك و ستوونی، هه‌روه‌ها پێویستیشی به دووباره پڕكردنه‌وه نییه چونكه خۆی ئۆتۆماتیكی گووله‌كان ئاڵووگۆڕ پێ ده‌كات، جگه له‌وه‌یش هه‌ر گووله‌یه‌كیشی شه‌ش میلی مه‌تره.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه "چه‌كی ڕیبۆن" ئێسته له تاقیكردنه‌وه‌دایه و تا ئێسته‌یش ته‌نیا چه‌ند نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی لێ دروست كراوه، به‌ڵام بڕیاره له زووترین كاتدا نموونه‌ی ڕاسته‌قینه له‌م چه‌كه دروست بكرێت.