یەكشەم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

:: PM:01:05:04/10/2018 ‌
بڕیارە ڕۆژی یەكشەم دەست بكرێت بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵ و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو ئامادەكارییەك كراوە لەلایەن گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەم چواری تشرینی یەكەم، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە گەنجینەكانی هەرێمی كوردستان بە "وشە" دراوە تێیدا هاتووە، ڕۆژی یەكشەم دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كرد ڕۆژی یەكشەم گەنجینەكانی سەربە وەزارەتی دارایی ئاگەداری وەزارەتی پێشمەرگە دەكەنەوە بۆ ئەوەی بێن مووچەی پێشمەرگە ببن كە دوو ڕۆژی پێویستە.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی دا، دابەشكردنی مووچە هاوشێوەی مانگی ڕابردوو دەبێت و تا 19ـی مانگ دابەشكردنەكەی هێواش دەبێت و دوای گەیشتنی پارەكەی عێراق بەخێرایی سەرجەم ئەو وەزارەت و شوێنانەی دەمێنێتەوە دابەش دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لە هەرێمی كوردستان لە سەرەتای ساڵی 2018 تا ڕادەیەك ئاسایی بووەتەوە ئەوەش دوای ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بە پێدانی بەشێك لە شایستە دارایییەكانی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد