سیاسه‌توان و شاره‌زایانی عێراق پێیان وایه ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه بچووایه و بگه‌یشتایه به ئه‌نجامی ئاسایی، له‌وانه‌یش جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور و سیسته‌می فیدراڵی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرایه، رووداوه‌كانی پارساڵ و ئاڵۆزییه‌كان روویان نه‌ده‌دا.
له دوای 2003وه و پێش ئه‌وه‌یش له دوای راپه‌ڕینی 1991، هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی گه‌وره‌ی به‌ره‌و شارستانیی و به‌ده‌وڵه‌تبوون هاویشت، په‌رله‌مان و حكوومه‌تی خۆی هه‌ڵبژارد و تا ئاستێك په‌ره‌ی سه‌ند كه ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ده‌كرد به ده‌وڵه‌تێكی جیاواز له عێراقی وه‌سف ده‌كرد، به‌ڵام هه‌موو ئه‌و چاو هه‌ڵنه‌هاتنه به دۆخی هه‌رێم، وایان كرد له 16ی ئۆكتۆبه‌ری پارساڵ پاساوێكی زێڕین به به‌غدا و ئه‌نكه‌ره و تاران بدرێت بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ئه‌زموونه.
شێخ ریاز عوبێدی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ده‌بوو سه‌ركه‌وتنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی و ئابوورییه‌وه بۆ حكوومه‌تی فیدراڵ وه‌ك فاكته‌رێكی به‌هێز بوونایه نه‌ك ته‌نیا بۆ هه‌رێمه‌كه، بۆیه وه‌ڵامدانه‌وه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌رانبه‌ر بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، جۆرێك له پاڵه‌په‌ستۆی تێدا بوو بۆ سه‌ر هه‌رێمه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه هۆی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی هه‌رێم له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم كه بووه هۆی به‌هێزتربوون و یه‌كگرتوویی كوردستان.
ریاز هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ده‌ستی دهستیكردنی حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی عێراق، له 2005ـه‌وه كه به‌گوته‌ی ئه‌و "پاڵی به هه‌رێمه‌وه نا به‌ره‌و ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، چونكه ماده‌ی 140 ماده‌یه‌كی ده‌ستوورییه و رۆحی ده‌ستووره، به‌ڵام خۆدزینه‌وه و ده‌ستی ده‌ستیكردن و پابه‌ند نه‌بوون به واده ده‌ستوورییه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ماده‌یه، وای كرد هه‌رێم ریفراندۆم بكات".
عوبێدی روونی كرده‌وه، ئه‌و كاته‌ی نموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و له وڵاتانی دراوسێش چاولێكردنی هه‌بوو، ئێران و توركیا له‌وه ترسان ئه‌و نموونه‌یه بۆ ئه‌وانیش بگوازرێته‌وه، بۆیه به‌شدار بوون و هاوهه‌ڵوێست بوون له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی شكستهێنان به‌و پڕۆژه‌یه و هه‌وڵدان بۆ رێگرتن له سه‌ربه‌خۆیی، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵێكی ئه‌وان، به بۆچوونی خۆم ریفراندۆمه‌كه پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو بوو.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك دووپاتی كرده‌وه، كاردانه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌رانبه‌ر هه‌رێم هه‌ڵه بوو، به‌وه‌ی پشتی به گفتوگۆ و به‌رده‌وامیی گفتوگۆ نه‌به‌ست، بۆیه عه‌بادی باجی ئه‌و كاره‌ی ده‌دات به دووباره هه‌ڵنه‌بژاردنه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی تری سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران، چونكه ئه‌گه‌ر بوارێكی بۆ گفتوگۆ دروست بكردایه له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ئه‌وه شێوان و تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا رووی نه‌ده‌دا.
"عه‌بادی خۆی یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه‌كانی ناو ئۆپۆزسیۆنی سه‌رده‌می پێشوو كه كورد ئه‌وانی له ئامێز گرتبوو، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی كوردستانی له‌به‌رچاو نه‌گرت و په‌نای بۆ به‌كارهێنانی هێز برد و ئه‌نجامه‌كه‌یشی خۆی باجه‌كه‌ی ده‌دا" عوبێدی وای گوت.
روونی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر رووی دا، مه‌ترسی گه‌وره‌ی له ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان دروست كرد و بووه هۆی لاوازیی دۆخی ته‌ناهیی ئه‌و ناوچانه و كێشه‌ی زۆر تێیاندا رووی دا، سه‌قامگیری هاته شێوان و به‌شێك له دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه ئاواره بوون. راستییه‌كه‌ی ئه‌و ناوچانه له سایه‌ی بوونی پێشمه‌رگه له دۆخێكی ئاسایش و سه‌قامگیردا ده‌ژیان، به‌ڵام دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ته‌ناهی له‌و ناوچانه دروست بوو.
16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌و خیانه‌ته ده‌گوترێ كه گرووپێكی ناو یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستیان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی عێراق تێكه‌ڵ كرد و كه‌ركووكیان بێ ته‌قه به‌ده‌سته‌وه‌دا، دوای ئه‌وه‌ی چوار ساڵ بوو هیچ هێزێكی عێراق له شاره‌كه‌دا نه‌مابوو، هه‌مووی هه‌ڵات له‌به‌رده‌م تیرۆرستانی داعشدا.
د. عامر فه‌یاز مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان له زانكۆی به‌غدا بۆ "وشه" روونی كرده‌وه كه پێوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان پێش ریفراندۆمیش چه‌ندان كێشه‌ی تێ كه‌وتبوو، زۆرینه‌یشی به‌هۆی خراپ لێكگه‌یشتن بووه، یه‌كه‌م لێك نه‌گه‌یشتن یان هه‌ڵه تێگه‌یشتن له‌باره‌ی سیسته‌می فیدراڵییه‌وه بوو كه لایه‌نێك به پره‌نسیپێكی پیرۆزی ده‌زانی و لایه‌نی به‌رانبه‌ریش پێی وایه جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێی هه‌یه و پێی وایه فیدراڵیی هۆكاره بۆ دابه‌شبوون، راستییه‌كه‌ی فیدراڵیی بۆ پاراستنی یه‌كپارچه‌یی عێراقه نه‌ك پێچه‌وانه.
"بۆیه ئه‌وكاته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم داوای مافی خۆی كردبێت، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵدان بۆ دابه‌شبوون خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه، فیدراڵیی شێوه‌یه‌كی هاوچه‌رخی سیسته‌می سیاسییه كه به‌رجه‌سته‌ی لامه‌ركه‌زیی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له عێراق هه‌یه دۆخی لێكترازان و ناكۆكی نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كانی عێراقه، بۆیه ئه‌و كه‌سه خه‌یاڵ ده‌كات كه وا بزانێ یان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بكات كه عێراق یه‌كگرتووه، ده‌بوو له رێی فیدراڵییه‌وه عێراق یه‌ك بخرایه، به‌ڵام نه‌كرا" ئه‌مه گوته‌ی فه‌یازه.
ئه‌وه‌شی گوت، ئه‌وه‌ی له نێوان هه‌رێم و به‌غدا رووی دا، به‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ماوه‌یه‌كی دوور و درێژی كێشه‌كان بوو، عێراق به‌ده‌ست چه‌ندان نه‌خۆشییه‌وه ده‌ناڵێنێت له تایفییه‌ت و گه‌نده‌ڵی، ئه‌و جیاوازی و كه‌ڵه‌كه‌بوون و نه‌خۆشییانه ئێمه‌یان گه‌یاند به‌و ئه‌نجامه.
دووپاتیشی كرده‌وه، پێویسته هه‌ردوولا له هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆ بكه‌ن، ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له دوای ریفراندۆم وه‌رگیران، كورد به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و به‌غدایش به ده‌ستووری دایده‌نێت، بۆیه ئێسته‌یش ناكرێ وا لێك بدرێته‌وه كه لایه‌نێك براوه‌یه و لایه‌نێكی تر دۆڕاوه.