دواى ماوه‌یه‌كى زۆر له بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى نوێ، دواجار له‌پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى لهیووتیوب هونه‌رمه‌ند ئاریاس نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بەناوی "تۆ جوانترینی" بڵاو کردەوە.
گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان له‌باره‌ى نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "تۆ جوانترینى" لە ئینستاگرامى تایبه‌تى نووسیویه‌تى، "گۆرانی تۆ جوانترینی، هۆنراوەی مەسعود حەسەن زادەیە، میکس و ماسترینگی سوهراب ڕۆزگەردییە، ناسح حەیدەری کاری دەرهێنانی بۆ بەئەنجام گەیاندووە.
زیاتر نووسیوویه‌تى، كلیپى"تۆ جوانترینی"تەنیا بۆ هەڵکوتین بەسەر ڕووخساردا نییە، بەڵکو دەتوانێت پەیوەندی بە ناخیشەوە هەبێت، ئەم بەرهەمەم زۆر خۆشدەوێت وەکو ئێوە.
ئاریاس جەوان لە دایكبووی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی كوردستانە و چەند ساڵێكە دەستی داوەتە كاری هونەری، له باشوورى كوردستان هه‌وادارێكى زۆرى هه‌یه، ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر گه‌وه‌رترین زنجیرهكۆنسێرتى لە بەشێک لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ئەنجام دا.