وادیاره حاڵه‌تی كوشتن له عێراق ناوه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌مجاره كوشتنێكی زۆر دڕندانه و سامناكی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵه كه كه‌مێك له هاوره‌گه‌زباز ده‌چێت.
محه‌مه‌د ئهلموتیری، ناوی ئه‌و گه‌نجه عێراقییه كه ته‌مه‌نی 14 ساڵه و زۆر به‌دڕندانه كوژراوه له یه‌كێك له شه‌قامه‌كاندا و ڤیدیۆی كراوه و له‌لایه‌ن بكوژهكانییهوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت قوربانییه‌كه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه و توانای جوڵه‌ی نییه و خوێنی لێ ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها له ڤیدیۆكه‌دا ده‌نگی بكوژه‌كه ده‌بیسترێت كه له كوڕه‌كه ده‌پرسێ، ناوت چییه؟، ماڵتان له كوێیه؟، محه‌مه‌دیش به‌گریانه‌وه داوای لێ ده‌كات بیگه‌یه‌نێته نه‌خۆشخانه و لای دایكی، دواتر ده‌پرسێت ئه‌وه چییه له لاشه‌م ده‌رده‌چێ؟، هێرهشكهرهكهیش وه‌ڵام ده‌داته‌وه، "ناوسكته."
ڤیدیۆكه ئێسته له هه‌موو تۆڕه كهمهڵایهتییهكاندا به‌ربڵاوه و له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر له عێراقییه‌كانه‌وه سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته دڕندانه‌ییه كراوه، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌میانه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌دا هه‌ندێك پێیان وایه كوشتنی محه‌مه‌د به‌شێكه له‌و زنجیره كوشتنه‌ی له عێراق هه‌یه دژی كه‌سه ناودار و خانمه دیاره‌كان له‌م دوو هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌یان خراپترین و قێزهونترینیانه له‌م دواییانه جێبه‌جێ كرابێت به‌وه‌ی ئه‌م ته‌مه‌نی منداڵه و هه‌م ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه كوژراوه شێوه‌ی به ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ری ده‌چێت.
هه‌فته‌ی پێشوو تارا فارس، مۆدێله عێراقییه‌كه ته‌قه‌ی لێكرا له‌لاین چه‌كدارانی نه‌ناسراوه له به‌غداد و كوژرا، به‌ر له‌ویش سوعاد ئه‌لعلی، چالاكی مافه مرۆییه‌كان و له‌م دواییانه‌یش محه‌مه‌د ئهلموتیری لاو.
وشه/ محه‌مه‌د شابان