لە ماوەی رابردوو بەهۆی تەنگژەی گرتنی ئەو قەشە ئەمەریكاییە لەلایەن توركیا بەر لە دووساڵ و رەتكردنەوەی ئەنكەرە بۆ ئازادكردنی، ئاڵۆزییەكی گەورە كەوتە نێوان توركیا و ئەمەریكا كە وای كرد دۆناڵد ترەمپ زنجیرەیەك سزا بخاتە سەر ئەو وڵاتە و بەهای لیرەی توركی تا ئاستێكی پێوانەیی دابەزێت، تا رادەی شارەزایانی ئابووری وریاییان لە داڕمانی ئابووری ئەو وڵاتە دا ئەگەر دۆخەكە وا بەردەوام بێت.
ئهمڕۆ ههینى 12ی ئۆكتۆبەر،
برۆنسن ئامادەی دانیشتنێكی دادگای توركیا دهبێت كە لەلایەن ئەنكەرەوە تۆمەتی تیرۆر و سیخوڕیكردن و پاڵپشتیكردنی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی ئاراستە كراوە.
كهمێك پێش ئێسته هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ڕێوشوێنێكى ئەمنی توندا، ئەندرۆ برۆنسنى قەشەی ئەمەریکییان لە ماڵەکەی خۆیهوه لە شاری ئیزمیر گواستهوه بۆ دادگا.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا قەشەكهیان لەگەڵ هەموو کارمەندانی پاسەوانی ماڵەکەی گواستووهتهوه بۆ بەندیخانەی عەلی ئاغا، بۆ ئامادەبوون لە بەردەم دادگا، پێش گواستننهوهیشى قەشە برۆنسن، چەند بەرپرسێکی ئەمەریکا سەردانیان کردووە.
پێشتر هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا و مایك پنسی جێگری گرنگی گەورەیان بە ئازادكردنی برۆنسن دا، چونكە دەنگی كریستیانە ئەنجیلییەكان پاڵپشتییەكی گەورەیە بۆ مانەوەی زۆرینەی ناو كۆنگرێس بە دەستی پارتی كۆمارییەوە.