به‌هۆى هاتنى شه‌پۆلێكى سه‌رما و دابه‌زینى پله‌كانى گه‌رما، له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، بڕێكى زۆر ته‌ماته‌ى ناوخۆیی نه‌خۆشى لێیداوه و به‌هۆى نه‌هاتنى ته‌ماته‌ى هاورده‌ى ئێرانی و له‌ناوچوونى ته‌ماته‌ى پێنجوێن، پێشبینی ده‌كرێت نرخه‌كه‌ى زیاتر به‌رزببێته‌وه.
عه‌دنان محه‌مه‌د، یه‌كێك له‌جووتیارانى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئه‌مساڵ به‌رهه‌مى ته‌ماته‌مان كه‌متربوو له‌چاو ساڵانى ڕابردوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا، له‌ماوه‌ى رۆژانى ڕابردوودا، به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئێران ڕێگه‌ى نه‌داوه ته‌ماته‌ى ئه‌و وڵاته له مه‌رزه‌كانه‌وه بێته هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ئه‌وه بۆ ئێمه باشوور، ته‌ماته‌كه‌مان نرخه‌كه‌ى به‌رز بوو له‌بازاڕه‌كاندا.
ناوبراو، گوتیشى "ئێسته‌یش كه شه‌پۆلى سه‌رما ڕووی كردووه‌ته ناوچه‌كه‌مان، بڕێكى زۆر ته‌ماته مابوو پێبگه‌ن، بۆیه نه‌خۆشى لێیداوه و ئه‌گه‌ریش ئه‌و ته‌ماته‌یه له‌ناوبچێت و له‌ئێرانیشه‌وه ته‌ماته نه‌هێت، ئه‌وا نرخه‌كه‌ى زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه.
هاوكات سامان كه‌ریم، لێپرسراوى كشتو‌كاڵى پێنجوێن، بۆ "وشه" گوتى "ئه‌مساڵ جووتیارانى ناوچه‌كه‌مان تاڕاده‌یه‌كى باش سودمه‌نبوون له فرۆشتن و ساغكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مى ته‌ماته‌یان و له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كه هێشته ته‌ماته‌یه‌كى زۆر له‌سنوورى پێنجوێن و ده‌وروبه‌رى ماوه، بۆیه ناتوانین به‌وردى ئامارى كۆتایی بڕى به‌رهه‌مى ئه‌مساڵ و به‌راوردى به‌ساڵى ڕابردوو بخه‌ینه ڕوو".
ڕوونیشی كرده‌وه، "بێگومان ئه‌گه‌ر ته‌ماته‌ى ناوخۆ نه‌مێنێت و ته‌ماته‌ى ده‌ره‌كیش نه‌هێت، ئه‌وا كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى ده‌بێت".
شارۆكه‌ى پێنجوێن، نزیكه‌ى 96 كیلۆمه‌تر له‌شارى سلێمانیه‌وه دووره و به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى سروشته‌كه‌یه‌وه، ساڵانه ژماره‌یه‌كى زۆر له جووتیاران و دانیشتوانى ناوچه‌كه سه‌رقاڵى به‌رهه‌مهێنانى ته‌ماته‌ن و ئه‌وه‌یش وای كردووه، له‌سه‌ر ئاستى كوردستان، پێنجوێن به‌به‌رهه‌مى باش و ناوازه‌ى ته‌ماته‌ى خۆماڵى ناوبانگ ده‌ربكات.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى