سێ‌و یه‌كێكه له‌و میوانه‌ی كه سه‌ره‌ڕای تامه خۆشه‌كه‌ی، سوودێكی ته‌ندروستی زۆری ھه‌یه، له‌وانه:
بۆ له‌شێكی به‌ھێز:
ھه‌موو میوه‌كان سوودیان زۆره به تایبه‌تی سێ‌و كه گرنگترین و خۆشترینی میوه‌كانه، وا باوه كه توێكڵی سێ‌و لێ بكه‌ینه‌وه ئینجا بخورێت، به‌ڵام ئه‌وه ھه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه سووده‌كه‌ی كه‌متر نییه له سوودی سێ‌و.
1. ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڕیشاڵی تێدایه، بۆ گه‌ده و ئاسانكردنی ھه‌زم به‌سووده.
2. ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی شێرپه‌نجه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێ له گه‌شه‌ی به‌كتریا ده‌گرێت.
3. یارمه‌تی ده‌دات له ڕزگاربوون له غازات و ترشه‌ڵۆكی گه‌ده.
4. چاره‌سه‌ری سكچوون ده‌كات.
5. یارمه‌تی گه‌شه‌ی ماسولكه‌كان ده‌دات به ڕێژه‌ی 15%.
6. ڕێگری له قه‌ڵه‌وبوون ده‌كات له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌وری له‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه به ڕێژه‌ی 50%.
7. ڕێگری ده‌كات له شه‌كری خوێن و كۆلیستڕۆڵ و ترشه‌ڵۆكی زیانبه‌خش.
8. فشاری به‌رزی خوێن داده‌به‌زێنێت.
توێكڵی سێ‌و و لاوازبوونی ئێسكه‌كان:
توێكڵی سێ‌و له لاوازبوونی ئێسكه‌كان و شكان ده‌تپارێزێت به تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه، توێژه‌ره‌وه‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه خواردنی سێ‌و به ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌و نه‌خۆشییه ده‌تپارێزێت له‌كاتی چوونه ته‌مه‌نه‌وه.
توێكڵی سێ‌و بۆ پێستێكی جوان:
ترشی ئه‌رسۆلیك كه له توێكڵی سێودا ھه‌یه، نھێنی جوانی و بریقه‌داركردنی پێسته نه‌ك ته‌نیا سێوه‌كه كه سه‌روه‌تێكی سه‌رسوڕھێنه‌ری جوانییه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
ددانه‌كانت به توێكڵی سێ‌و بپارێزه:
خواردنی سێ‌و به توێكڵه‌وه یارمه‌تی توندبوونه‌وه‌ی ددان و پووكی ددان ده‌دات، خواردنی سێوێك له به‌یانیاندا به‌رامبه‌ر به شووشتنی ددانه‌كانه به تایبه‌ت سێوی سه‌وز، ھه‌رچه‌نده ھه‌موو جۆره سێوه‌كان پڕ سوود و ڤیتامینن.
سێ‌و یه‌كێكه له به‌سوودترین میوه‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و ئه‌وه‌ی سه‌یره هه‌موو به‌شێكی سوودی خۆی هه‌یه، به‌ڵام زۆربه‌مان له‌كاتی خواردنی توێكڵه‌كه‌ی لێ ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌مه‌ش كارێكی هه‌ڵه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر سێ‌و به توێكڵه‌كه‌یه‌وه بخۆیت، ئه‌م سوودانه‌یمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه له سه‌ره‌وه باسمان لێ كردوون.