به‌كارهێنانی سركه‌ی سێ‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش هه‌زاران ساڵ پێش ئێسته له هه‌ڵگرتنی خۆراكدا بۆپاراستنی بۆن و تامه‌كه‌ی به‌و هۆیه‌وه گرنگییه‌كی زۆری هه‌بووه له‌و كاته‌وه و له‌م سه‌رده‌مه‌یشدا گرنگییه‌كی زیاتری هه‌یه له تایبه‌تمه‌ندی چاره‌سه‌ركردن دا.
به‌رهه‌مهێنانی سركه: سركه‌ی سێ‌و به‌رهه‌م ده‌ھێنرێت به ھه‌ڵگرتنی سێ‌و و كاتێك جۆرێك له به‌كتریا یه‌كده‌گرێت له‌گه‌ڵ شه‌كری سێ‌و و له‌گه‌ڵ خۆراكه كاربۆهیدراتییه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتی شه‌كره‌كه ده‌گۆڕێت بۆ كحول، هه‌روه‌ها كحوله‌كه ده‌گۆڕێت بۆ ترشی سركه كه پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی سركه‌یه.
سووده‌كانی سركه‌ی سێ‌و: بۆ شوێنی پێوه‌دانی زینده‌وه‌ر كه ئازارێكی زۆری هه‌یه ، هه‌روه‌ها بۆ دڵ تێكه‌ڵهاتن و سه‌ر ئێشه و له‌رزین و زۆری تر. هه‌روه‌ها سركه ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا ڕێك ده‌خات، ئه‌مه‌یش كارێكی گرنگه وا ده‌كات تووشبوانی نه‌خۆشی شه‌كره به‌دووربن له به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كره، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕۆژانه سركه‌ی سێ‌و به‌كارده‌ھێنن له زه‌ڵاته‌دا یارمه‌تی ڕێكخستنی ڕێژه‌ی شه‌كر ده‌دات له جه‌سته‌یان دا.
سركه‌ی سێ‌و یه‌كێكه له‌و پێكهاته سرووشتیانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌م جۆره سركه‌یه سوودی بۆ لایه‌نی جوانكاریش هه‌یه، چونكه پێست سپی و گه‌شاوه ده‌كات و په‌ڵه‌كانی لاده‌بات، سركه‌ی سێ‌و یه‌كێكه له به‌سوودترین خۆراكه‌كان، كه ره‌نگه تا ئێسته نه‌مانزانیبێ هه‌موو سووده‌كانی چین.