تورکیا بەرپرسانی ئەمەریکی ئاگادارکردووەتهوه، كه تۆماری دەنگیی و وێنه‌ییان لایه کە کوشتنی جەمال خاشقچی لەناو کونسوڵخانەى سعودیه ده‌سەلمێنێت، و ئه‌وه‌یش سه‌لمێنراوه كه ساتى كوشتنه‌كه‌ى له‌ناو خاكى كونسڵخانه‌كه بووه و نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، ئەنقەرە، ئەمەریکاى ئاگادارکردووەتهوه کە تۆماری دەنگی و وێنەییان له به‌رده‌ستدایه کە کوشتنی خاشقچی لەناو کونسوڵخانەی سعوودیە لە ئیسته‌نبوڵ ده‌سەلمێنێت.
تاكو ئێسته‌یش دیارنییه کە بەرپرسانی ئەمەریکا گوێیان له تۆماره‌كه گرتووه یاخود نا، بەڵام بەرپرسانی تورکیا لە ناوەرۆکی تۆمارەکان ئاگاداریان کردوونه‌ته‌وه، ئەمەیش لە کاتێکدایە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئامادەباشیدان بۆ چوونه ناو کونسوڵخانەکە و چاوەڕوانی وه‌ڵامى کۆتایی سعودیەن له پله‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه بۆ ڕێگه‌دان به چوونه ناو كونسڵخانه‌كه.
بەرپرسانی تورکیا دەڵێن لێکۆڵەران باوەڕیان وایە خاشقچی لەناو کونسوڵگەریی سعوودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرابێت و تەرمەکەی پارچە پارچە کرابێت.
له‌لایه‌كى تره‌وه‌یش بەرپرسانی تورکیا لەو ئەگەرەیش دەکۆڵنەوە کە قاشقچی بە یارمەتی ھەواڵگریی وڵاتێکی دیکە ڕفێنرابێت و ڕەنگە تا ئێسته‌یش زیندووبێت.
دووى ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشوگچى بۆ راپه‌ڕاندنى هه‌ندێك كاروبارى پێوه‌ست به هاوسه‌رگیرى، سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ى له ئیسته‌نبوڵ كرد، به‌ڵام دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ونبوو.
به‌رپرسانى توركیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه خاشوگچى له‌ناو كونسوڵخانه‌كه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى سعوودیه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن له باڵه‌خانه‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ون بووه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دوێنێ پێنجهشم، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، تیمێكى لێكۆڵه‌رانى ئه‌مه‌ریكا له توركیا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى رۆژنامه‌نووسه سعوودیه ونبووه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له ئاشكراكردنى چاره‌نووسى رۆژنامه‌وانه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه.