ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى تشرینى یه‌كه‌م، ئه‌ردۆغان بەشداری لە ڕێورەسمێکی سەربازیی کرد لە ئیسپارتا و تیایدا گوتارێکی هێرشبه‌رانه‌ى دژ به په‌په‌گه و هه‌ده‌سه پێشکەشکرد.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له گوتاره‌كه‌یدا گوتى، خوا یار بێت له‌و نزیكانه به پشتیوانی ئه‌و كۆماندۆیانه‌مان كه ئه‌مڕۆ بڕوانامه‌ی سه‌ركه‌وتنی مه‌شقی فڕۆكه‌وانی و په‌ڕه‌شوتیان پێ ده‌ده‌ین پێگه‌كانی تیرۆر له ڕۆژهه‌ڵاتی فوڕات ته‌فروتونا ده‌كه‌ین.
ئه‌ردۆغان گوتیشی، له‌ناوخۆی وڵات‌دا گورزێك له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌ده‌ین، كه به‌مێژووی خۆیان نه‌یانبینیووه، ئه‌وانه‌ی به‌بینینی به‌هێزی ڕاسته‌قینه‌ی سوپای توركیا شادبوون كه پێیانوابوو كه‌سانێك له جموجۆڵی ده‌خه‌ن، هێشتا سه‌رسوڕماوی به‌ری نه‌داون.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لەو ئاستەنگیانە کرد کە دەخەنە بەردەم تورکیا و گوتی: "ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییه‌مان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هێرش و په‌لاماری ئابووریدا، هیچ له‌و راستییانه ناگۆڕێت كه وڵاته‌كه‌مان 13یه‌مینی جیهانه له‌توانای كڕین، 17 یه‌مینی جیهانه له‌ڕووی داهاتی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه"
ئه‌و گوتانه‌ى ئه‌ردۆغانیش له كاتێكدایه شه‌ڕڤانانى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ڕووبه‌رێكى فراوانى ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى فوراتیان كۆنتڕۆڵكردووه كه پێشتر له‌ژێر ده‌ستى داعش بوون، هاوكات ئێسته له دوایین ناوچه‌ى داعش له سوریا له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كانى ئه‌و رێكخراوه له شه‌ڕدان.