بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی بێ سەروشوێن بوونی "جەمال خاشقچی" لە کونسوڵخانەی سعودیه لە ئیسته‌نبوڵ، دیار نه‌ماوه، شاندێکی ئەو وڵاتە گەیشتە تورکیا.
بڕیارە شانده
سعوودیەكه به هه‌ماهه‌نگى لەگەڵ بەرپرسانی تورکیا کۆببنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە لێکۆڵینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئیسته‌نبوڵ دەستی پێ کردووە لەبارەی بێ سەروشوێن بوونی خاشقچییه‌وه.
دووى ئه‌م مانگه، جه‌مال خاشوگچى بۆ راپه‌ڕاندنى هه‌ندێك كاروبارى پێوه‌ست به هاوسه‌رگیرى، سه‌ردانى كونسوڵخانه‌ی سعوودیه‌ى له ئیسته‌نبوڵ كرد، به‌ڵام دواى سه‌ردانه‌كه‌ى ونبوو.
به‌رپرسانى توركیا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه كه خاشوگچى له‌ناو كونسوڵخانه‌كه نه‌هاتووه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵام به‌رپرسانى سعوودیه ئه‌وه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن له باڵه‌خانه‌كه هاتووه‌ته ده‌ره‌وه و ون بووه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه دوێنێ پێنجه‌شم، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، تیمێكى لێكۆڵه‌رانى ئه‌مه‌ریكا له توركیا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى رۆژنامه‌نووسه سعوودیه ونبووه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و دووپاتیشى ده‌كاته‌وه لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان له ئاشكراكردنى چاره‌نووسى رۆژنامه‌وانه‌كه نزیك بوونه‌ته‌وه.