ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى تشرینى یه‌كه‌م، له‌سنوورى گونده‌كانى شارۆكه‌ى پێنجوێن، لێ كردنه‌وه‌ى لقه‌كانى دارى مێو له‌لایه‌ن گوندنیشینان و جووتیارانى سنووره‌كه‌وه ده‌ستی پێكرد.
جووتیارانى پێنجوێن بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، ساڵانه له‌دواى ته‌وابوونى هه‌فته‌ى یه‌كه‌مى مانگى تشرینى یه‌كه‌م، پێویسته ته‌واوى لق و به‌شێكى چڵه‌كانى دارى مێو، كه دارێكى خۆڕسكه لێ بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى له وه‌رزه به‌هاردا به ته‌واوى گه‌شه بكات و ترێیه‌كى زۆر به‌رهه‌م بێت.
هاوكات جووتیارانى پێنجوێن، ئه‌وه‌یش ناشارنه‌وه كه ئه‌گه‌ر له‌ساڵێكدا جارێك یان دوو جار یان زیاتر لقه‌كانى دارى مێو نه‌بڕدرێته‌وه ئه‌وا ئه‌و ساڵه خودى دارى مێوه‌كه و به‌رهه‌مى ترێ وه‌ك پێوێست نابێت.
شارۆكه‌ى پێنجوێن، یه‌كێكه له ناوچه كوێستانییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و زیاتر له 1200 مه‌تر له ڕووى ئاستى ده‌ریاوه به‌رزه، به‌هۆى هه‌ڵكه‌وته‌ى ناوچه‌كه كه‌شوهه‌واكه‌یه‌وه، له‌به‌شێكى زۆرى قه‌دا پاڵ و شاخه‌كانیدا دارى مێوى تێدایه كه به‌شێوه‌یه‌كى خۆڕسك ڕوواوه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ساڵانه ترێیه‌كى زۆرى پێنجوێن له بازاڕه‌كانى كوردستاندا ساغ ده‌كرێته‌وه.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى