له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن، دروێنه‌ى چه‌ڵتوك واته وه‌رزى مه‌ره‌زه ده‌ستی پێكردووه و به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاویش، به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى برنج له سنووره‌كه به‌ره و كه‌مبوونه‌وه ده‌چێت.
ئازاد محه‌مه‌د، جووتیارى گوندى چه‌وتانى سنوورى شارۆكه‌ى پینجوێن، له لێدوانێك به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێسته وه‌ك جووتیارانى پێنجوێن و به‌تایبه‌تیش گوندى چه‌وتان، كه خاوه‌نى برنجێكى به‌ناوبانگه له كوردستان و ناوچه‌كه، ده‌ستمان كردووه به دورینه‌وه‌ى چه‌ڵتوك، كه دواتر ده‌بێت برنج و به‌هۆى هه‌بوونى خاكێكى به‌پیت و كه‌شوهه‌وایه‌كى له‌بار، ساڵانه له‌م كاته‌دا سه‌رقاڵى ئه‌م كاره‌ین و به ده‌یان دۆنم مه‌ره‌زه‌مان چاندووه.
ناوبراو، گوتیشى، به‌رهه‌م هێنانی برنجی كوردی كارێكی هه‌روا ئاسان نییه، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی چاندنییه‌وه، كه له‌مانگی نیسان تا كاتی دروێنه‌كردنی، نزیكه‌ی شه‌ش مانگی پێویسته و له ئێسته‌یشدا كه هێشته خه‌ریكى دروێنه‌ین و برنجه‌كه نه‌هاتۆته به‌رهه‌م، به‌ڵام خواستێكی زۆر له‌سه‌ر برنجی كوردی هه‌یه، ئه‌گه‌رچى نیگه‌رانین و ترسمان هه‌یه كه دواتر به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاورده‌كردنى برنجى ده‌ره‌كى به‌رده‌وامى هه‌یه، برنجه‌كه‌ى ئێمه پاره نه‌كات و كه‌مبوونه‌وه‌ى ئاویش وایكردووه كه ئه‌مساڵ برنجێكى كه‌مى كوردى چه‌وتان بخرێته بازاره‌كانه‌وه.
هاوكات، به‌پێى ئامارێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كشتو‌كاڵى پێنجوێن، كه وێنه‌یه‌كى تایبه‌ت دراوه‌ته "وشه" ساڵى 2017، ڕووبه‌رى زه‌وى چێنراوى مه‌رزه له‌سنووره‌كه بریتی بووه له‌نزیكه‌ى 60 دۆنم زه‌وى و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌رهه‌مى برنجى پار نزیكه‌ى 35 ته‌ن بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ڕووبه‌رى زه‌وى چێنراو كه‌متره و پێشبینى ده‌كرێت بڕه‌كه‌ى بگاته نزیكه‌ى 10 ته‌ن كه ئه‌وه‌یش زۆر كه‌می كردووه.
گوندى چه‌وتان، یه‌كێكه له‌گونده‌كانى سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن و به‌هۆى گونجاو و بوونى ئاو، ساڵانه خاوه‌نى جۆره چه‌ڵتوێكى باشه و دواتریش برنجى چه‌وتانى لێ دێته به‌رهه‌م و جۆرێكه له برنجه به‌ناوبانگ و تام و بۆن خۆشه‌كه‌ى كوردستان.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنى