له په‌رله‌مانی هیندستان له لایه‌ن یه‌كێك له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانه‌وه بیرۆكه‌ی سزایه‌كی سه‌یر بۆ ئه‌و كه‌سانه دۆزرایه‌وه كه ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ر ژنان و منداڵان.
جینیبین تاگور یه‌كێكه له په‌رله‌مانتاره زیره‌ك و ناوداره‌كانی هیندستان، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌ماندا بیرۆكه‌یه‌كی به لیژنه‌ی بڕیارده‌ران و په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی دهستدرێژكهرانهوه دا، گوتی: هه‌ر كه‌سێك ده‌ستدرێژی سێكسی بكاته سه‌ر منداڵ یان ژنان، ئه‌وا پێویسته به زیندوویی له به‌نزیندا نقوم بكرێت و دواتر بسووتێنرێت.
ئه‌م بڕیاره‌شی له ئه‌نجامی تووڕه‌یی دوای بینینی ئه‌و ڤیدیۆیه‌وه بۆ هات، كه به‌مدواییه له هیندستان بڵاو كرایه‌وه، پیاوێك ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كاته سه‌ر منداڵێكی 14 مانگ، به‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی خراپی له‌ناو وڵاته‌كه‌دا دروست كرد.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كرده‌وه، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی په‌رله‌مانتاره‌كه جارێ به ته‌واوی وه‌رنه‌گیراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتارانی تر له‌سه‌ری كۆكن و به سزایه‌كی گونجاوی داده‌نێن.
شایانی باسه هیندستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵكی لێ ده‌ژی و به یه‌كێك له قه‌ره‌باڵغترین وڵاتانی دنیا ناسراوه، هه‌موو ڕووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان تێیدا زۆره و ده‌ستدرێژی سێكسیش له ڕاده‌به‌ده‌ر بوونی هه‌یه، بۆیه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی وڵات پێیان باش بوو سیسته‌می په‌روه‌رده‌ی نه‌وه‌ی داهاتوو چاك بكرێت تا ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو ببرێت، هه‌ندێكی تریشیان پێیان وایه به سزادانی ئه‌نجامده‌رانی كاره‌كه، ئه‌م دیارده‌یه له‌ناو ده‌چێت.