كچێكى ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌ناوى "نه‌جلا جه‌لال ده‌خیل" ماوه‌ى چوار رۆژه له ماڵى خۆیان ده‌رچوه و تا ئێسته نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، كه‌س و كارى كچه‌كه‌ش له رێگه‌ى "وشه"وه سۆراغی كچه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، و داوای یارمه‌تی له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن.
فه‌یسه‌ل ده‌خیل مامى كچه‌كه به "وشه"ى راگه‌یاند، ده‌روبه‌رى سه‌عات 11ى شه‌وى ڕۆژی سێشه‌ممه‌ى رابردوو، نه‌جلا له ماڵ چووه‌ته‌ده‌ر و تا ئێسته دیار نیه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند كه كچه‌كه‌یان هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی و ده‌روونی نه‌بووه، هیچ ڕووداوێكیشی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، خۆشیان هیچ كێشه‌یه‌كی خێزانییان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نه‌بووه، له هۆكاری دیارنه‌مانی كچه‌كه‌یان تێناگه‌ن.
ئه‌و خێزانه له كه‌مپى ئیسیانى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك وه‌ك ئاواره ده‌ژین، خه‌لكى ده‌وروبه‌رى شنگالن، داوا ده‌كه‌ن هه‌ر كه‌سێك زانیارى له‌سه‌ر نه‌جلا هه‌یه یاخود ده‌یه‌وێت هاوكارییان بكات ئه‌وا ده‌توانێن په‌یوه‌ندى به ژماره 07501924234 یان 07507292923 بكات.
ئه‌مساڵ له سنوورى پارێزگاى دهۆك نزیكه‌ی 30 كه‌س به هۆكار و ڕووداوی جیاواز دیار نه‌ماون، به‌شێك له‌وان دۆزراونه‌ته‌وه و به‌شێكى تر تا ئێسته نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و بێ سه‌روشوێنن.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆرى