د. كەمال كەركووكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی كەركووك-گەرمیانی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەم دیمانەیەی "وشە" باس لە خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر و سزادانی خیانەتكاران دەكات. دووپاتیشی دەكاتەوە كە پارتی سیستەمی 32% و دانانی پارێزگاری كەركووك بە نایاسایی دەبینێ.
كەركووكی لە بەشێكی تری قسەكانیدا هەڵبژاردنی سەركۆماریش "بەو میكانیزمەی ئەنجام درا، بە تاوانێكی تر" ناو دەبات.
نزیك ده‌بینه‌وه له تێپه‌ڕینی ساڵێك به‌سه‌ر خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌و خیانه‌ته چاره‌نووسی كوردستانی به‌كوێ گه‌یاند؟
16ی ئۆكتۆبه‌ر پیلانگێڕییه‌كی گه‌وره بوو، ئه‌وه‌ی له هه‌مووی ناخۆشتر ئه‌وه‌بوو كه چه‌ند كه‌سێكی ده‌ستڕۆیشتوو له نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری ئه‌و خیانه‌ته بوون، ئه‌مه وای كرد گه‌یشتنی گه‌لی كوردستان به مافی ته‌واوی خۆی دوابخات، به‌ڵام نه‌یتوانیوه تێكی بدات، چونكه ڕیفراندۆم خواستی گه‌لی كوردستانی زۆر به جوانی و پاكی دیار كرد، كه ناوماڵی گه‌لی كوردستان یه‌كه بۆ سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه ئەو خیانەتە كۆسپی خسته به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه، له‌لایه‌كی تره‌وه خەنجەرێکی ژەهراوی بوولە پشتەوە له خه‌ڵكی دووزخورماتوو و خانه‌قین و كه‌ركووك درا، دڵی كوردستان كه‌وته به‌رده‌ستی ئه‌وانه‌ی دان به مافی گه‌لی كوردستان نانێن، زیانی زۆریشی هه‌بوو، چونكه سەرەڕای دەربەدەر بوون، خه‌ڵكێكی زۆر شه‌هید كران و ماڵی زۆر خه‌ڵكیش وێرانكران، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق خۆی دانی به‌وه‌دا نا كه تاوانی ڕێكخراو له دووزخورماتوو ئه‌نجام دراوه، تاوانی ڕێكخراویش جینۆسایده.
هه‌ڵوێستتان له‌باره‌ی ئه‌و بیانووانه چییه كه گرووپه خیانه‌تكاره‌كه بۆ ئه‌نجامدانی ده‌یڵێن؟
ئه‌وانه‌ی بیانووی ڕیفراندۆم ده‌هێننه‌وه بۆ داپۆشینی خیانه‌تەکەیانە، سه‌ره‌تا ڕیفراندۆم به هه‌موو پێوه‌رێكی نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ و په‌یمان و بڕیاره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و پرۆسه‌ی دیموكراسی هه‌ر گه‌لێك له‌سه‌ر خاكی خۆی مافی خۆیه‌تی بڕیار بۆ دیارییكردنی چاره‌نووسی خۆی بدات، ڕیفراندۆم تاوان نییە !، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وانه‌ی دژی ڕیفراندۆمن و دژی ئه‌وه ن گه‌ل مافی لێ زه‌وت بكرێ و ڕێگا نەدرێ گەل بۆچوونی خۆی دەربارەی داهاتووی خۆی ڕابگەیەنێت وئاستنەنگ بخەنە پێشی تا نه‌توانێ بڕیاربۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆی بدات كه ده‌یه‌وێ به چ شێوازێك بژی ئەوە تاوانە، به‌گوێره‌ی بڕیاری (2200)ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌ڵی هه‌ر گه‌لێك مافی خۆیه‌تی بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات، لەسەر بنەمای ئەو مافە ئازادە لەدیاری کردنی پێگەی سیاس خۆی و ئازادە لە دابین کردنی پەرەپێدانی ئابووری کۆمەلایەتی و ڕۆشنبیری خۆی . ئەمە یەکێکە لە مافە بنەڕەتیەکانی مافی مرۆڤ.
له لایه‌كی تره‌وه، ئه‌گه‌ر ڕیفراندۆمیشمان نه‌كردایه ئه‌و كارانه هه‌ر ڕووی ده‌دا، ئەو بەڵگە مێژوویە بە دەست نه‌ده‌هات به‌ر له‌وه‌ی شه‌ڕی حه‌ویجە ده‌ست پێ بكات، شاند ده‌هاتنه كه‌ركووك و هه‌ولێر له‌گه‌ڵیان داده‌نیشتین، هه‌موو بۆچوون و پلانه‌كانیان كه ئێسته‌یش له‌به‌رده‌ستمانه ، هیچی بۆ ئه‌وه نه‌بوو، حه‌ویجه ڕزگار بكرێ بۆ ئه‌وه بوو چۆن بتوانن كه‌ركووك داگیر بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئه‌و بیانووانه دێننه‌وه، هه‌ر ئه‌وانه بوون كه به دانپێدانانی سه‌ركرده‌كانی خۆیان پێیان گوترا خیانه‌تكاری كاڵفام له ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی بوونه هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه ڕوو بدات، جیا له‌وه‌یش به‌شێك له‌و سه‌ركردانه‌ی كه له تاوانه‌كه به‌شداربوون، خۆیان ده‌ڵێن كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی كرد له 10 كه‌س نۆیان ئێرانی بوون.
پاشان به‌رپرسی میحوه‌ری چواری كه‌ركووك خۆی له دانیشتنه‌كه‌ی شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دانی به‌وه‌دا نا، گوتی ئێمه ڕێككه‌وتووین له‌گه‌ڵ نوێنەرانی ئێران، حاجی ئیقبال و قاسم سوله‌یمانی له‌گه‌ڵ حه‌شد و پۆلیسی فیدرالی و ئه‌مه‌ریكییه‌كان، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش وه‌ك ئه‌و گوتی، هێزه‌كانی ئه‌وان دێته شوێنه‌كانیان لە میحوەری چوار و كه‌ركووكیش ڕاده‌ستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن، ئه‌وكات پێمگوت ئەوان ڕاست ناکەن، دەتان خەڵەتێنن گوتی نەخێر ڕاست دەکەن و فیرقه‌ی موده‌ره‌عه‌ی نۆش له بازگه‌ی كه‌ركووك – سلێمانی به ڕێی پردێ به‌ره‌و هه‌ولێر به‌ڕێ ده‌كه‌وێت، مۆبایله‌كه‌ی ده‌ركرد و جوڵه‌ی هێزه‌كانی پێشان دا كه چۆن دێن و له كوێوه ده‌ڕۆن، لەسەر نه‌خشه بە خەتی شین دیاری کرابوون. ئه‌وانه‌ی ئێسته ده‌یڵێن به‌هانه‌یه، له 20ی ئۆكتۆبه‌ر پێشمه‌رگه له نه‌به‌ردییه‌كی مێژووی بوو له داستانی پردێ، ئه‌وان له سلێمانی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانییان دەكرد و ده‌یانگوت پێشمه‌رگه توانای نییه شه‌ڕی هێزەکانی عێراق بكات وا هێزە عێراقییەکان گەیشتنە هه‌ولێر، ئه‌و پاساوانه هه‌موو، گه‌لی كوردستان باش ده‌زانێ چ تاوانێكیان كردووه، به‌و پاساوانه ده‌یانه‌وێ خۆیان ده‌رباز بكه‌ن، به‌ڵام نازانن گه‌لی كوردستان پاكه و خیانه‌تی له‌بیر ناچێ و ڕۆژێك دێ ئه‌وانه به سزای خۆیان ده‌گه‌ن.
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری كوردستان ده‌پرسن، ڕوونه كه ئه‌وانه خیانه‌تیان كرد، به‌ڵام بۆچی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نایه‌ته ده‌نگ و به ئازادی ده‌سووڕێنه‌وه؟
ئه‌و ڕۆژه دێ، ئه‌وانه‌ی خیانه‌تیان كرد، ببرێنە پێش دادگای گه‌ل و به سزای گه‌ل بگەن، پێگه‌ی جیوگرافیای كوردستان له‌م كات و ساته، ئه‌وه ده‌خوازێ كه زۆر به هێمنی و دووربینی كار بكه‌ین، تا گه‌لی كوردستان له مه‌ترسییه‌كان ڕزگار بكه‌ین و به هێمنی به‌ره‌و ئاقارێكی سه‌قامگیری ببه‌ین، ئه‌وه‌ی زۆر زۆر گرنگه ده‌بێ له بیر نه‌كرێ، تاوانكاره‌كانیش دیارن و ناسراون و ده‌بێ به سزای خۆیان بگه‌ن.
له هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار ده‌گوترا پارتی بچووك ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی جۆرێكی تر بوو، ئه‌مه بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟
هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار، ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی پارتیان ده‌كرد، ده‌بێ ئه‌وه ڕوون بێ لایان كه پارتی پشتی به گه‌لی كوردستان قایمه، ئه‌و لایه‌نانه پێشتر پروپاگنده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه پارتی بۆ ئه‌م وڵات و ئه‌و وڵات كار ده‌كا، له كاتی ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی 2017 ده‌ركه‌وت كه پارتی ته‌نیا لایه‌نه كه ده‌توانێ بڕیار بدات و بۆ دنیا و بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه و عێراق و ناوخۆیش ده‌ركه‌وت كه پارتی به پاكی و دڵسۆزی بۆ گه‌لی كوردستان كار ده‌كات، بۆیه گه‌ل له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردن متمانه‌یه‌كی ته‌واوی به پارتی دیموكراتی كوردستان دا، له كوردستان و عێراق وه‌كو حزب زۆرترین كورسی به‌ده‌ستهێنا، له كوردستانیش ئه‌و ئه‌نجامه‌ی هەڵبژاردنی 30ی ئه‌یلوول ڕاگه‌یه‌نراوه پارتی له پێش گشت لایه‌نه‌كانه‌وه‌یه.
پارتی و یه‌كێتی دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌یانگوت یه‌ك هه‌نگاو بێ یه‌كتر بۆ به‌غدا نانێن، ئه‌وه‌ی سه‌ركۆمار بۆچی وا ڕووی دا؟
ئه‌وه‌ی سه‌ركۆمار تاوانێكه له تاوانه‌كانی تر كه ئه‌نجام درا، چونكه وه‌كو عورف له عێراق پۆستی سه‌ركۆمار شایسته و به‌ركه‌وته‌ی گه‌لی كوردستانه، بۆ دیاركردنی ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته سه‌ركۆمار له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕێككه‌وتن كرا، ئه‌گه‌ر ڕكابه‌ر نه‌بوو، ته‌نیا كه‌سێك به ته‌نیا ده‌چووه په‌رله‌مان، به‌ڵام وه‌ك له خولی پێشوو ئه‌گه‌ر زیاتر له كه‌سێك كاندید بووایه له ناو فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان یه‌كلا ده‌كرایه‌وه، له پێشتریش ئه‌مه كرا و كاك دکتۆر فوئاد مه‌عسووم براوه بوو، ئنجا درایه په‌رله‌مانی عێراق. ئه‌مجاره ئه‌و عورفه‌یان شكاند، وایان لێ كرد، سبه‌ی لایه‌نی عێراقی هه‌ر كه‌سێكی تری كورد كه لایان مەبەست بێ بۆ سه‌ركۆمار ده‌ستنیشانی بكەن ، ئەگەر تەها محێدین ئاساش بێت ئەوا ده‌توانن به كه‌یفی خۆیان ئەو كه‌سە هه‌ڵبژێرن، ئه‌وه تاوانێك بوو، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه ئه‌و سه‌رۆكه هه‌ڵبژێردراوه به نوێنه‌ری گه‌لی كوردستانی نازانین.
دوای خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕاده‌ستكردنی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار به عه‌ره‌به‌كان، یه‌كڕیزی چۆن دروست ده‌بێته‌وه؟
ناوماڵی گه‌لی كوردستان یه‌كڕیزه، له ڕیفراندۆمی 25ی ئه‌یلوول 92.73 به یه‌كڕیزی ده‌نگی بۆ سه‌ربه‌خۆیی دا، له‌لایه‌كی تر ئه‌و ناكۆكییانه‌ی له ناو كوردستان و عێراق ڕووده‌دا، ئه‌مه ناكۆكی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانە، بۆیه نێوان حزبه‌كان یه‌كڕیز نییه، چونكه گه‌لی كوردستان یه‌كڕیزه ئێسته‌یش ڕیفراندۆمێكی تر بكرێ، ئه‌و ڕێژه‌ی پێشوو زیاتر خه‌ڵك ده‌نگ بۆ سه‌ربه‌خۆیی نه‌دا، كه‌متر نابێ، بۆ یه‌كڕیزی نێوان حزبه‌كانیش ئێمە بەردەوام لەهەوڵداین، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنەکانیش ده‌كه‌ین، بزانین چۆن ده‌بێ، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه، دواتر له‌سه‌ر چ شێوازێك ڕێكدەکە‌وین، وەکو پارتی چی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بێ، ئه‌وه ده‌كه‌ین.
پارتی به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه بووه یه‌كڕیزی له نێوان حزبه‌كان دروست ببێ، زۆرجاریش پۆستی زۆر گرنگ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه به‌خشراوه‌ته لایه‌نه‌كانی تر، له پێناوی یه‌كڕیزی لایه‌نه‌كان تا زیان به گه‌لی كوردستان نه‌گه‌یه‌نن، له حكوومه‌تی كوردستان پارتی 38 كورسی هه‌بوو و یه‌كێتیش 18 كورسی، به‌ڵام وه‌كو پارتی پێنج وه‌زاره‌تی بۆ خۆی دیاری کرد و بۆ یەکێتیش پێنج وەزارەت ، له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له خولی پێشوو جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان پشكی پارتی بوو به لایه‌نێكی تر درا، له‌به‌ر ئه‌وه پارتی به‌رده‌وام هه‌وڵی دا‌وه و خۆی به پۆستێك نه‌به‌ستووه‌ته‌وه و هه‌ڵوێستی له‌سه‌ر وه‌ربگرێ، هه‌وڵیداوه حزبەکان كۆ بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر درزێك هه‌بووبێ، پارتی لێی به دوور بووه. له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ده‌ستووری كوردستان پارتی دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌رچه‌ند شتێكی خراپه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كێشه دروست نه‌بێ، وه‌ستێنرا.
ده‌گوترێ كۆسپێكی به‌رده‌م عادل عه‌بدولمه‌هدی له حكوومه‌تی نوێ، ڕازیكردنی پارتییه، هه‌ڵوێستی پارتی چۆنه له‌وباره‌وه؟
تا ئێسته وه‌كو پارتی بڕیاری كۆتاییمان نه‌داوه و هه‌موو شتێكیش به هه‌ماهه‌نگی ته‌واوه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌كته‌بی سیاسی هه‌یه، له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌نجوومه‌نی فیدرالی ئه‌وه ماده‌یه‌كی ده‌ستووره، كه تا ئێسته دروستنه‌كراوه، یه‌كێكه له گرفته‌كانی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور، پارتیش داوای جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی ده‌ستوور ده‌كات، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی فیدرال هه‌بێ، هه‌رێمه‌كان و پارێزگا ناڕێكخراوه‌كان له چوارچێوه‌ی هه‌رێمدا مافی ڤیتۆیان ده‌بێ له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كان. بۆیه پارتی دەیەوێت بزانێت ئەم حکوومەتە چەند ئامادەیە ڕەچاوی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بکات.
ئه‌وانه‌ی ده‌گوترێ پارتی داوای وه‌زاره‌تی نه‌وتی كردووه، ئه‌وانه هه‌ر قسه‌ی میدیان، چونكه تا ئێسته پارتی بڕیاری نه‌داوه به به‌شداربوون یان به‌شدارنه‌بوون له حكوومه‌تی عێراق، له بنچینه‌دا چی بۆ گه‌لی كوردستان به‌سوود بێ ئه‌وه ده‌كه‌ین، دوای بڕیاردانیشی ئه‌گه‌ر به‌شداری بكات، مافی خۆیه‌تی داوای هه‌ر پۆستێك بكات.
یه‌كێتی له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌ب به‌بێ پارتی ده‌یه‌وێ كه‌سێك بكاته پارێزگاری كه‌ركووك، بۆچوونی پارتی له‌سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه چییه؟
بۆچوونی پارتی له‌باره‌ی كه‌ركووك، ئه‌وه‌یه كه شارێكی داگیركراو و سته‌م لێكراوه، ده‌بێ ئه‌و دۆخه نائاساییه‌ی دانراوه نه‌مێنێ، چونكه بووه‌ته سه‌ربازگه‌یه‌كی گه‌وره له حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی وه‌ته‌نی و پۆلیسی فیدرالی و دژه تیرۆر، كه‌ركووك ده‌بێ ئاسایی بكرێته‌وه و سه‌رژمێری بكرێ، ئه‌وكات بڕیار له ئیداره‌كه‌ی بدرێ، پارتی بۆچوونی نه‌گۆڕه كه ناسنامه‌ی كه‌ركووك كوردستانییه، ئه‌مه‌یش به‌و مانایه نییه ته‌نیا كوردی تێدایە، زۆرجار دەگوترێت كه‌ركووك ده‌سكه گوڵێكه ئەویش بەو مانایە کە چەند نەتەوە و پێكهاته‌ی تێدایه، باشە لێرە پرسیارێك ئایا هیچ شارێك هەیە له‌سه‌ر گۆی زه‌وی تەنیا یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی تێدا بێ ؟ نەخێر، باشە بۆ هەر باسی کەرکووک بەو شێوەیە دەکرێت ؟ له شاره‌كانی چین بگره تا ده‌گاته ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا، ئه‌نكه‌ره و ئیسته‌نبۆل و تاران و به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و شاری وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان. ئەفریقاو ئوسترالیا ..... ، بۆچوونی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌موو شاره‌كان خەڵکی جۆراوجۆری تێدایە ، به هه‌ر زمانێك قسه بكا و له هه‌ر نه‌ته‌وه و ئاینێك بێ، ده‌بێ به یاسا ماف و ئەرکەکانی ڕێكخرا بێ، ئه‌مه دیكتاتۆریه‌ته كه بگوترێ زۆرینه‌ی شارێك نه‌ته‌وه‌یه‌کە و نابێ ئه‌وه‌ی تر مافی هه‌بێ.ئێمە دەڵێین ناسنامەی کەرکوك کوردستانییە و گشت ئەوانەی تێدا دەژێن لە پێش یاسا لە ماف و لە ئەركدا یەکسانن.
بۆیه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵه‌ی براده‌رانی یه‌كێتی ده‌یده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پۆستێك وه‌ربگرن، هه‌ر شتێك بكه‌ن، ئه‌مه كارێكی زۆر زۆر خراپه، بۆ نموونه ژماره‌یه‌ك له‌ناو یه‌كێتی له 16ی ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تێكی گه‌وره‌یان كرد، وایانزانی هه‌ندێك شتیان ده‌ست ده‌كه‌وێ و ده‌ست و گیرفانیان چه‌ور ده‌بێ، کەچی بینییان چی‌یان بەسەر هات !! ئه‌مه زۆر خراپه، ده‌بێ ئێمه له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان بین و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لیش ئیش بكه‌ین.
له‌لایه‌كی تره‌وه كه‌ركووك ئه‌نجوومه‌نێكی هه‌یه و به‌گوێره‌ی یاسای برێمه‌ر كار ده‌كات و له 41 ئه‌ندام لیستی برایه‌تی 26 كورسی هه‌یه، ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه پارێزگاری كه‌ركووكیان هه‌ڵبژاردووه به فه‌رمی كه كاك دکتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریمه، كاتێك له به‌غدا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم درا، ئه‌نجوومه‌نه‌كه كۆبووه‌وه و به فه‌رمی ڕه‌تی بڕیاره‌كه‌ی به‌غدای كرده‌وه، كه دوورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم نایاساییه، بۆیه ده‌بێ دۆخی شاره‌كه ئاسایی ببێته‌وه و ئنجا ئه‌نجوومه‌نه‌كه خۆی بڕیار ده‌دا كێ ده‌بێته پارێزگار، ئێستا یه‌كێك داده‌نێ و یه‌كێك لاده‌درێ دوور له یاسا‌و و لە عورف ، ئه‌و هەوڵه نایاسایییە.
له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی كه‌ركووك به ڕێژه‌ی 32% بۆچوونتان چییه؟
وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین، ئه‌مه كارێكه دژی بنه‌مای مافی مرۆڤه، ناكرێ له‌ناو شارێك توركمان بخه‌یته گۆشه‌یه‌ك ده‌نگ بۆ توركمان بدات، عه‌ره‌ب بۆ عه‌ره‌ب و كورد بۆ كورد، مه‌سیحی بۆ مه‌سیحی ، كه‌ركووك شارێكی تێكه‌ڵه وه‌كو شاره‌كانی تری دنیا، له خێزانێك له‌وانه‌یه دایك له نه‌ته‌وه‌یه‌ك و باوك له نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر بێ، یان منداڵه‌كانیان شووی به كه‌سێك له نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر كردووه و ژنی له نه‌ته‌وه‌یه‌كی تر هێناوه، ئه‌ی باشه ئه‌وانه ده‌نگیان به كێ بده‌ن؟ ئه‌مه دژی مافی مرۆڤه و ڕه‌گه‌زپه‌رستییه، مرۆڤ ئازاده گوزارشت له بیروبۆچوونی خۆی بكات، له‌وانه‌یه لیستی لایه‌نێك تێكه‌ڵ بێ و لایه‌نێك تری هی نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێ، به‌ڵام به‌رنامه‌كه‌ی باشتر بێ و خه‌ڵكی تریش ده‌نگی بۆ بدات، ئێمه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه‌كان له كوردستان و به‌تایبه‌ت له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ین و پێویسته یاسا ناوبژیوان و پێوه‌ر بێ بۆ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك. بیر و بۆچوونی هەموو کەسێکیش ئازاد بێ.
هه‌ندێك لایه‌نه له ئێسته‌وه باس له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن، ئه‌مه تا چه‌ند پێچه‌وانه‌ی دیموكراسییه كه لایه‌نێك ده‌نگ نه‌هێنێت ئه‌نجام ڕه‌ت بكاته‌وه؟
پارتی بۆ هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك ده‌چێ، پشتی به خه‌ڵك قایمه و خه‌ڵكیش متمانه‌ی پێ ده‌دا، له 12ی ئایار سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ستهێنا و له 30ی ئه‌یلوولیش خه‌ڵك ده‌نگی پیرۆزی خۆیان به پارتی دا‌وه، ئێسته‌یش لایه‌نێك ده‌نگی كه‌م هێناوه و خه‌ڵك ده‌نگی پێ نه‌داون، ئیتر هۆكاری ده‌نگنه‌دان به‌و لایه‌ن یان به‌و لایه‌ن نه‌داوه، زۆره. ئێمه ئومێده‌وارین ڕێز له ده‌نگی خه‌ڵك بگیرێ و هه‌موومان ئامانجمان خۆشحاڵی و سه‌رفرازی گه‌لی كوردستان بێ.
تا چه‌ند پارتی به حه‌قیقی نیازی حكوومه‌تی زۆرینه‌ی هه‌یه و فیفتی به فیفتی كۆتایی هاتووه؟
ئێسته ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه پارتی به كرده‌یی بڕیارێك ده‌دا له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان بێ، پارتی ڕێز له ده‌نگی خه‌ڵك ده‌گرێ كه ئه‌ویان هه‌ڵبژاردووه، له هه‌مان كاتیش هه‌وڵده‌ده‌ین حكوومه‌تێكی به‌هێز كه ڕووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه و خزمه‌تگوزاری بۆ ته‌واوی كوردستان دابین بكات و قۆرخكاری له هیچ شوێنێك نه‌مێنێت.
ڕێككه‌وتنی ستراتیجی تا چه‌ند ماوه و تا چه‌ند مردووه، به تایبه‌ت دوای دووی ئۆكتۆبه‌ر؟
ئێمه یان به‌ڵێن ناده‌ین، یان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك به‌ڵێنمان دا به‌ڵێنی خۆمان به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین، ئێمه به خه‌ڵكی كوردستان‌مان گوت، ده‌نگمان پێ بده‌ن، كوردستانێكی به‌هێز بنیات ده‌نێینه‌وه، به باشی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین، به‌ڵكوو به هێز و گوڕ و تینی زۆر زیاتره‌وه خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و قه‌یرانه‌كان به هێمنی به‌ره‌و نه‌مان ده‌به‌ین، ڕێككه‌وتنی ستراتجیش باش بوو له سه‌رده‌مێك پشێوی ناوخۆیی نه‌هێشت، به‌ڵام براده‌رانی یه‌كێتی له زۆر بوار پێشێلی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یان كردووه، به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌م دواییه له به‌غدا كرا، نه‌ك ته‌نیا دژی پارتی بوو، به‌ڵكوو دژی سه‌رجه‌م گه‌لی كوردستان بوو، مه‌به‌ستی ئێمه كه‌سێك نه‌بوو، كه كێ ده‌بێ یان كێ نابێ، به‌ڵكوو له میكانیزمی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك کۆمار، ده‌بوو گه‌لی كوردستان خۆی لە ڕێی نوێنەرانی بڕیار بدات، كێ نوێنه‌ری گه‌لی كوردستانه، ئه‌وه عورفێك بوو، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان تێكی دا.
پارتی چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو باڵ و لایه‌ن و بڕیاربه‌ده‌سته‌ی یه‌كێتی ده‌كات؟ له‌گه‌ڵ لایه‌نێك ڕێك بكه‌وێ و لایه‌نێكی تر به جۆرێك بڕیار بدات؟
ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان فره بڕیارن، خۆیان ده‌زانن كه ئایا ئه‌مه تاكتیكه یان هه‌روایه، چه‌ند باڵ و چه‌ند لایه‌نن، پارتی سه‌یری كوردستان و حزبه‌كانی كوردستان ده‌كات، كه چۆن مامه‌ڵه بكات كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی كوردستان بگونجێ، به‌و ئاراسته‌یه هه‌نگاو ده‌نێت.