بڕیارى عێراق بۆ ڕێگریكردن له هێنانى ئۆتۆمبێلى ده‌ستى دوو و زۆربوونى كڕیارى عه‌ره‌ب له بازاڕ‌كانى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل له هه‌رێمى كوردستان، نرخى هه‌ر ئۆتۆمبێلێك بۆ هه‌زار تا هه‌زار و 500 دۆلار به‌رز ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ریش هه‌یه نرخه‌كه زیاتر بێت و كڕیاره‌كان هێشتا باجى بڕیاره‌كانى عێراق ده‌ده‌ن.
ڕزگار هاووڵاتییه‌كى شارى هه‌ولێره و له‌كاتى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن ئۆتۆمبێلێك، بۆ "وشه" سه‌رسوڕمانى خۆى نیشان دا له گرانبوونى نرخه‌كانى ئۆتۆمبێل و ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ى دوو هه‌فته به‌ر له ئێسته به پێنج هه‌زار دۆلار بووه، ئێسته هه‌مان ئۆتۆمبێل به پێنج هه‌زار و 500 دۆلار پێت نافرۆشێت.
ئه‌و كڕیاره ئاشكراى كرد، ئه‌وه بووه‌ته جێى پرسیار بۆچى هه‌ر بڕیارێك له عێراق ده‌درێت، ده‌بێ هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان باجه‌كه‌ى بده‌ن، له عێراق ڕێگرى ده‌كرێت له هێنانى ئۆتۆمبێل، لێره گران بووه.
كاروان كانه‌بى خاوه‌نى یه‌كێك له پێشانگه‌كانى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێله له هه‌ولێر و ئه‌و ئاشكراى ده‌كات، له ڕۆژى پێنجشه‌مه‌وه بازاڕه‌كانى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل جووڵه‌یه‌كى سه‌یرى تێكه‌وتووه و كڕیار زۆر بووه.
كاروان بۆ "وشه" گوتى، ئه‌و بڕیاره‌ى عێراق واده‌كات هاتنى ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق كه‌م ببێته‌وه، ئه‌وه‌ش ڕاسته‌وخۆ نرخى ئۆتۆمبێل گران ده‌كات و دوو ڕۆژى ڕابردووش نزیكه‌ى هه‌زار دۆلار بۆ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك نرخی زیادى كردووه.
ئاشكراى كرد، هۆكارى زیادبوونى نرخه‌كه‌ش ته‌نیا بڕیاره‌كه‌ى عێراق نییه، به‌ڵكو هاتنى كڕیارى عه‌ره‌به بۆ هه‌رێمى كوردستان، چونكه ئۆتۆمبێل له عێراق زۆر زیاتر گرانبووه له‌چاو هه‌رێمى كوردستان، بۆیه كڕیار زیاتر ڕووى له هه‌رێمى كوردستان كردووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ى عێراق ڕوونكردنه‌وه‌ى له‌سه‌ر نه‌درێت، ئه‌وا پێشبینى ده‌كرێت نرخى ئۆتۆمبێل زیاتر به‌رز بێته‌وه و زیانیش ته‌نیا به‌ر كڕیار ده‌كه‌وێت. خاوه‌ن پێشانگه‌یه‌كى كڕین و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل واى گوت.
ساماڵ عه‌بدوڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگ له هه‌رێمی كوردستان بۆ "وشه" ئاشكراى كرد، له هه‌رێمى كوردستان هاورده‌كردنى ئۆتۆمبێل له‌سه‌ر چه‌ند ڕێنوێنییه‌ك وه‌ستاوه، ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه به‌كارهاتووش بێت ئاسایییه بێته هه‌رێمى كوردستان.
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى گومرگى هه‌رێمى كوردستان گوتى، رێدان به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر دوو بنه‌مایه، یه‌كه‌میان مۆدێله‌كه‌ی دووه‌میان بوونی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی و توندوتۆڵى له خاڵه گومرگییه‌كان ده‌رچێت.
ڕێدان ئێسته ته‌نیا بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌كرێت كه ئۆتۆمبێلی مۆدێله‌كانی 2017 و 2018 و 2019ن، ئه‌وه‌یش به‌و مه‌رجه‌ی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له‌ناو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌دا هه‌بێت كه هاورده ده‌كرێت، جا ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستی دوو بێت یان سفر هیچ جیاوازییه‌كی نییه، ئه‌وه به‌پێى ڕێنوێنى گومرگى هه‌رێمى كوردستان. ساماڵ واى گوت.
قاسم عه‌لى ئه‌فسه‌ر له تۆماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد، تۆمارى ئۆتۆمبێله‌كان وه‌ك پێشتره و هیچ گۆڕانكارییه‌كى به‌سه‌ردا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى به نرخى بازرگانییه‌وه هه‌یه، نرخ دیارى ده‌كرێت.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى هاتوچۆ بۆ "وشه" گوتى، هاتنى ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ڕێنوێنییه‌كانه و هیچ گۆڕانكارییه‌ك نییه، بۆیه ئه‌وه‌ى هه‌یه پێوه‌ندى به گرانبوونى نرخ و بڕیاره‌كانى عێراقه كه ئۆتۆمبێلى ده‌ستى دووى قه‌ده‌غه كردووه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته بارگرانى به‌سه‌ر هاووڵاتییانه‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ى هاتوچۆ ئاشكراى كرد، هه‌ندێك ئۆتۆمبێل هه‌ن له‌وه‌ى كۆمپانیاكان ده‌یهێنن باشترن، بۆ نموونه ئۆتۆمبێله تایبه‌ته‌كان كه ئێسته چه‌ند جۆرێكیان هاتوون، به‌شێكیان ژێره‌وه‌یان پارێزبه‌ندى ئاسنینیان بۆ كراوه "درع" كه له‌ڕووداوى هاتوچۆداشوفێر و سه‌رنشینه‌كان خۆیان به‌ستبێته‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیایییه‌وه سه‌لامه‌ت ده‌بن.