شه‌شه‌مین كتێبی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی
"وشه" دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی ڕابردوو چاپ كرا، ئێسته له كتێبخانه
و كۆشكی سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه و كه‌وتووه‌ته
به‌ر دیدی خوێنه‌ران.
ئه‌م كتێبه‌ی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی "وشه" له ژێر ناونیشانی "ره‌شه‌بای
ئۆكتۆبه‌ر" له‌لایه‌ن نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس "سه‌رباز عه‌بدولڕه‌حمان"
نووسراوه، ئێسته له ناوه‌نده ڕۆشنبیری و كتێبخانه‌ی سه‌رجه‌م شار و شارۆكه‌كانی
هه‌رێمی كوردستان ده‌ست ده‌كه‌وێ.
ڕه‌شه‌بای ئۆكتۆبه‌ر كتێبێكی سیاسییه و
كۆكراوه‌ی داتا و زانیارییه‌كانه له باره‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017،
ته‌واوی زانیارییه‌كان و دیكۆمێنت و وێنه‌كان له دوو توێی كتێبه‌كه‌دا خراونه‌ته
ڕوو، تا بۆ خوێنه‌رانی ئێسته و نه‌وه‌كانی داهاتوویش ڕاستییه‌كانی ئه‌و خیانه‌ته
مه‌زن ئه‌رشیڤ بكرێ و به شێوه‌یه‌كی ڕاست و دروست بخرێته‌ڕوو.
ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی ده‌زگای ڕۆژنامه‌وانی
"وشه" جیا له‌وه‌ی له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێب له خانه‌ی ماڵی وه‌فایی
ده‌ست ده‌كه‌وێ، هاوكات له ناوه‌نده ڕۆشنبیری و كۆشك و كتێبخانه‌كانی كوردستانیش
بڵاوبووه‌ته‌وه و له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه به‌رده‌سته.
سلێمانی
كتێبخانه‌ی سلێمانی.
كتێبخانه‌ی یادگار.
كتێبخانه‌ی غه‌زه‌لنووس.
كۆشكی مه‌لا محسین.
كۆكشی ڕیبین – به‌رده‌ركی سه‌را.
ده‌زگای جه‌مال عرفان.
كۆشكی سه‌رچنار.
له قه‌زا و ناحییه‌كان
ڕانیه - ئه‌حمه‌د كۆیی.
چوارقوڕنه - ڕه‌هه‌ند.
قه‌ڵادزێ - ژین.
چه‌مچه‌ماڵ – چه‌رموو.
كۆیه - هه‌ژار.
كۆیه - دیاری.
ده‌ربه‌ندیخان – ڕه‌سه‌ن.
كه‌لار – شێروانه.
كه‌لار – بێ‌دار.
كه‌لار – خاك.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید – شادی.
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید – هه‌ژار موكریانی.
هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه - برادۆست.
سه‌یدسادق – بێخود.
كه‌ركووك – ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و هونه‌ری
دیالۆگ.
هه‌ولێر
كۆشكی میدیا (بههجها) به‌رانبه‌ر داون
تاون.
كۆشكی باغی شار ته‌نیشت سه‌عاته گه‌وره‌كه.
كۆشكی سیروان ته‌نیشت چایخانه‌ی مه‌چكۆ.
كۆشكی ئاوێنه ( ڕه‌شید سوره) شه‌قامی باتا.
كۆشكی هه‌ولێر (عه‌بدولكه‌ریم) به‌رانبه‌ر
كۆتری سه‌لام.
كتێبخانه‌ی سۆران بازاڕی ڕۆشنبیری.
كتێبخانه‌ی كاكه شێخ پشت پارێزگا.
كتێبخانه‌ی ته‌فسیر كۆڵانی دادگای كۆن ژێر
هۆتێل شیرین پاڵاس یان لقی 30 مه‌تری ته‌نیشت مناره‌ی چۆلی.
ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر
كتێبخانه‌ی هاوژین – هه‌ریر.
كتێبخانه‌ی مێخه‌ك – سۆران.
كتێبخانه‌ی شێركۆ – ڕواندز.
كتێبخانه‌ی چۆمان (م. جه‌لال) له چۆمان.
جێی باسه شه‌شه‌مین په‌رتووكی ده‌زگای
ڕۆژنامه‌وانی "وشه" له‌لایه‌ن كۆمپانیای بڵاڤ په‌یك بڵاو كراوه‌ته‌وه.