گۆرانیبێژى لاوى كورد "شەهریار" له نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا له پێگه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى ئینستاگرام نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "یاران وه‌سیه‌تم"ی به‌ستایلێكی جیاوازه‌وه بڵاو كرده‌وه.
ئه‌م گۆرانیه له شیعری "وه‌لی دێوانه"یه و میلۆدی "كه‌ریم كابان" و ڕێكخستنی میوزیك "شادمیهر نامۆ" و میكس و ماسترینگ "شادمیهر نامۆ" و "ئه‌ریڤان ڤیۆلین" كردوویه‌تى.
جێى ئاماژه پێكردنه پێشتر ئه‌م گۆرانییه له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندى گه‌وره‌ى كورد كه‌ریم كابان و چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكی تر گوتراوه‌ته‌وه و ئه‌مجاره گۆرانیبێژى لاو شه‌هریار به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز و ستایلێكی نوێ تۆماركردووه‌ته‌وه.
گۆڕانیبێژ شەھریار حەسەن، یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده لاوه‌كانى كوردستانى باشوور، لە ساڵی 2006 دەستی كردووە بە كاری ھونەری، سەرەتا لە ڕێی بەشداری لە پرۆگرامی كورد ستار ناسرا و خاوەنی چەندان گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، زیاتر گۆرانییه كۆنه‌كان هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌كانى كورد ده‌ڵێته‌وه، له‌وانه‌یش :" كه‌ریم كابان - عه‌باس كه‌مه‌ندى".