دوای ئه‌وه‌ی ده‌نگۆیه‌كی زۆر له هۆڵیوود بڵاو بووه‌وه كه بووه‌ته هۆی بێزاركردنی ژنانی ئه‌كته‌ر له‌به‌ر ئه‌و پیاوانه‌ی ده‌ستدرێژییان ده‌كه‌نه سه‌ر، جوڵانه‌وه‌یه‌ك به ناوی me too دامه‌زرا و ژنان ناوی كه‌سه‌كانیان ئاشكرا كرد.
جوڵانه‌وه‌یه‌ك به ناوی "me too واته منیش" دامه‌زراوه، كه سه‌ره‌تا له لایه‌ن ئه‌كته‌رێكی ئه‌مه‌ریكییه‌وه به ناوی ئیلیسا میلانۆ بووه، ناوی له‌و جوڵانه‌وه‌یه ناوه و هاتووه‌ته لیستی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر.
ماڵپه‌ڕی
سكای نیوز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه گله‌یییان له هارڤی واینستین به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلم له هۆڵیوود كردووه، چونكه زۆرترین ده‌ستدرێژی كردووه‌ته سه‌ر ژنانی هۆڵیوود.
كارا دیلاڤین ئه‌كته‌ر ده‌ڵێ، واینستین دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی كرده سه‌رم، ئینجا هێشتی ڕۆڵ له فیلمێكدا بگێڕم.
ڤیریراش باسی له‌وه كردووه كه له ته‌مه‌نی نۆ ساڵیدا هاتووه‌ته ناو هۆڵیوود و ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر.
ئه‌نجێلینا جولیش ئاشكرای كردووه، بۆیه كار له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ره ناكات، چونكه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته سه‌ر.
جێنیفه‌ر لۆرانسیش ئاشكرای كرد، له لایه‌ن دوو كارمه‌ندی هۆڵیووده‌وه تووشی ده‌ستدرێژی بووه.
گوینپ بالترۆی ئه‌كته‌ریش گوتوویه‌تی كه براد بێت له ده‌ستدرێژی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كه پاراستوویه‌تی.
ماوه‌ی دوو ساڵه ئه‌كته‌رانی هۆڵیوود بێده‌نگییه‌كانیان شكاندووه، هه‌ر ئه‌كته‌ر، ده‌رهێنه‌ر یان به‌رهه‌مهێنه‌رێك ده‌ستدرێژی سێكسی كردبێته سه‌ریان، به بێ ترس ناوی ده‌هێنن و ئاشكرای ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بوو، ساڵی پار لیژنه‌ی ئاماده‌كردنی فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی كان فێستیڤاڵه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، تا ببێته وانه‌یه‌ك بۆ هۆڵیوود و چیتر ئه‌و دیمه‌نه قێزه‌ونانه له‌ناو خه‌ڵكدا بڵاو نه‌كرێته‌وه، ئه‌مساڵیش كه فێستیڤاڵه‌كه ئه‌نجام درا، ته‌واوی ئه‌و ژنانه‌ی له هۆڵیوود ده‌ستدرێژییان كرابووه سه‌ر، به جلی ڕه‌شه‌وه به‌شدارییان له فێستیڤاڵه‌كه كرد.