كوردستان له ڕووى یاسا و عورفه‌وه وابه‌سته‌یه به عێراق، هه‌ر یاسایه‌ك له‌وێ ده‌ربكرێ له كوردستان جیبَهجێ ده‌كرێت، هه‌ندێك جار عورفى كۆمه‌ڵایه‌تیش به‌هه‌مانشێوه، بۆیه ئه‌وه‌ى له ڕابردوو له عێراقدا ڕووی داوه، ئاسایییه جارێكى تر له كوردستان دووباره بكرێته‌وه.
له كاتى كاندیدكردنى د. فوئاد حوسێن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار، بنه‌ماڵه‌ى تاڵه‌بانى له به‌غدا ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى خێزانه‌كه‌ى یه‌هوودییه، ناكرێ ئه‌و پۆسته‌ى پێ بدرێت، ئه‌و ده‌نگۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ڕاست ده‌رنه‌چوو، به‌ڵام ده‌نگدانه‌وه‌ى له شه‌قامى عه‌ره‌بى لێ كه‌وته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر به‌پێى ئه‌و عورفه له كوردستان كار بكرێت، ئه‌وه نابێ قوباد تاڵه‌بانى كوڕى جه‌لال تاڵه‌بانى هیچ پۆستێكى له كوردستان پێ بدرێت به‌هۆى ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى "جووه" به‌ناوی "شێری گراهام".
د. ساڵح مه‌لا عومه‌ر مامۆستاى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دین و یاساناس، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ده‌ستوورى عێراق مافى به هه‌رێمى كوردستان داوه چه‌ند یاسایه‌كى تایبه‌ت به حوكمڕانى و ده‌سه‌ڵات له هه‌رێمه‌كه ده‌ربكه‌ن، به جۆرێك ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانى عێراقیش یاسا ده‌ربكات، ده‌بێ له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌موار بكرێته‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ى له ماده‌ى 110 و 115ى ده‌ستوورى عێراق هاتووه.
زیاتر گوتى "له ڕووى عورفه‌وه، ئه‌وه‌ى له عێراق هه‌یه زیاتر بۆ بانگه‌شه و شكاندنى كه‌سه‌كان به‌كار دێت، له‌باره‌ى قوباد تاڵه‌بانى كه ئه‌و عورفه بیگرێته‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ى جووه، هیچ پۆستێك له كوردستان وه‌رنه‌گرێت وه‌ك ئه‌وه‌ى به‌دواى د. فوئاد حوسێن درا له به‌غدا، ئه‌وه ڕێى تێده‌چێت ئه‌و عورفه له كوردستانیش به‌كار بێت".
ئه‌و پسپۆڕه یاساییه ڕوونی كرده‌وه كه یه‌كێتى سه‌یره بانگه‌شه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه ده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێته‌وه بۆ عورفى سیاسی و رێككه‌وتنه‌كان له نێوان پارتى و یه‌كێتى. له‌و رووه‌وه دووپاتی كرده‌وه "یه‌كێتى عورفى سیاسیی له‌گه‌ڵ پارتى شكاند و پێكه‌وه كاركردن له نێوان ئه‌و دوو هێزه نه‌ماوه".
ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه یه‌كێتى ئه‌گه‌ر ڕێ به عورفێك بدات له به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت، نابێ بۆ كوردستانیش پێى ناخۆش بێ، چونكه ئه‌وان چوونه ناو بڕیارى كه‌مینه و زۆرینه و ده‌بێ لایان ئاسایى بێت پارتى هه‌رچییه‌ك بكات به‌رانبه‌رى.
لای خۆیه‌وه تاریق حه‌رب شاره‌زای یاسایی و ده‌ستووری عێراق، بۆ "وشه" ده‌ڵێت، ده‌ستوور و یاسای عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای خێزانه‌كه‌ی ناكات، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای دایك و باوكی ده‌كات، واته هاوسه‌ر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناوی نه‌هاتووه.
ده‌ستوور ده‌ڵێت، نابێ هیچ كه‌سێك پۆستی سیادی یان باڵای ته‌ناهی پێ بدرێت كه خاوه‌نی دوو ره‌گه‌زنامه بێت یان باوك و دایكی عێراقی نه‌بن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی هاوسه‌ری نه‌كردووه، بۆیه ره‌گه‌زنامه و ئاینی هاوسه‌ر هه‌رچی بێت، هیچ له دۆخه‌كه ناگۆڕێت و كار ناكاته سه‌ر كه‌سه‌كه.
له‌كاتی ركابه‌ری هه‌ردوو كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی ئاره‌زووه ئاینییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌ك بڵاو كرایه‌وه به‌وه‌ی هاوسه‌ری فوئاد حوسێن مسوڵمان نییه، بۆیه ناكرێ پۆستی باڵا له عێراق وه‌ربگرێت.
حه‌رب زیاتر گوتی، ره‌نگه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له رووی لێخستنی سیاسییه‌وه شتی وا هه‌بێت، به‌ڵام له رووی شه‌رعی و ده‌ستوورییه‌وه شتی وا نییه، چونكه ده‌ستوور روونه و باسی هاوسه‌ری نه‌كردووه.
هاوكات ئه‌شواق جاف ئه‌ندامى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ڕاى گه‌یاند، ئه‌وه‌ى له ڕابردوو دژى د. فوئاد حوسێن بڵاو كرایه‌وه، راسته‌وخۆ راگه‌یاندنى دژایه‌تى ئه‌و بوو، بۆیه پێویست نییه جارێكى تر پرسى سیاسیی تێكه‌ڵى ئه‌و بابه‌تانه بكرێ.
ڕوونی كرده‌وه "كارێكى باش نییه خێزان تێكه‌ڵى سیاسه‌ت بكرێن، هه‌رچه‌نده له‌و عورفهدا لایه‌نێكى دیاریكراو ده‌سپێشخه‌رى كرد و وه‌ڵامیش درانه‌وه".
به‌پێى عورف بێت، ژنه‌كه‌ى قوباد تاڵه‌بانى جووه و پۆست وه‌رناگرێ.
وشه/ سه‌رخێڵ و مه‌حموود