چارەسەرەی هەمیشەیی نەخۆشی شەكرە دۆزرایەوە

:: PM:02:50:14/10/2018 ‌
گۆڕانكاری لە سیستەمی خۆراك و ژیان باشترین چارەسەرە بۆ ڕزگاربوون لە شەكرەی جۆری دوو. زانایان ڕۆژوگرتنی پچڕ پچڕ بە بەردەوامی وەك هۆكارێكی سەرەكی دەبینن لە چارەسەركردنی شەكرە.

شەكرەی جۆری دوو باوترین جۆری نەخۆشیە وا لە لەش دەكات تا ئەنسۆاین بەرهەم بهێنێت، بۆ ئەوەی ئاستی شەكری خوێن ڕێك بخات.

شەكرە نەخۆشییەكی باوە لە كەنەدا و ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا. یەكێكە لە هۆكارەكانی مردن لەم دوو وڵاتە. بەگوێرەی ڕاپۆرتە پزیشكییەكان ئەو خەرجییەی بۆ چارەسەركردنی شەكرە ئەمەریكا لە ماوەی ساڵێك بەكاری دەهێنێت، دەگاتە 200 ملیۆن دۆلار.

گۆڕینی شێوازی ژیان زۆر گرنگە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشییەكە بەتایبەتی خواردن، بۆیە ئەو كەسانەی كە تووشی نەخۆشی شەكرە دەبن، دەبێ‌ بەگوێرەی ڕێنمایی پزیشك خۆراك بخۆن. ئەو كەسانەی كە نەخۆشی شەكرەیان هەیە، پێویستە خۆیان بە دوور بگرن لە خواردنی خۆراكی ئامادەكراو، شیرینی، كاربۆهیدراتی پوخت.

رۆژوگرتنی پچڕ پچڕ رێیەكی باشە بۆ چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە، چونكە وەكو رێجیمێكی تەندروست كار دەكات لەسەر لەش.

رۆژوگرتنی پچڕ پچڕ چییە؟
ئەم جۆرە رۆژو گرتنە دووركەوتنەوەیە لەو خواردنانەی كە دەبنە هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێن، به‌ تایبه‌تی خواردنی ئاماده‌كراو و شیرینی و كاربۆهیدرات، باشترە ئەم شێوازی رۆژوگرتنە دیاریكراو بێت واتە لە هەفتەیەكدا دوجار یان سێ‌ جار ئەنجام بدرێت، بۆ ئەوەی لەش لەگەڵ ئەو خۆراكانە رابێت كە پێویستن بۆ لەش و رێ لە دروستبوونی شەكرەی دوو دەگرن و دەبنە هۆی چارەسەركردنی ئەم نەخۆشیە ترسناكە.


وشە - ئاوات ئازاد