به پشتیوانی "مه‌سروور بارزانی" ڕاوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان گه‌نجێكی شاره‌دیێ شێلادزێ سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی، به‌شداری له پاڵه‌وانێتییه‌كی له‌شجوانی له هیندستان كرد، توانی ببێته چواره‌می هه‌موو دنیا و یه‌كه‌می عێراق.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، له هیندستانه‌وه "حه‌جی رێكانی" یاریزانی له‌شجوانی به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك كوردێك به‌شداری پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی هیندستانم كرد، توانیم ببمه یه‌كه‌می عێراق و چواره‌می دنیا، خه‌ڵاتی ڕێزلێنان و سه‌ركه‌وتنیشم وه‌رگرت.
پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی له شاری بۆمبای هیندستان به‌ڕێوه چوو و تێیدا یاریزانانی له‌شجوانی هه‌موو دنیا به‌شدار بوون، ڕێكانی توانی ببێته براوه‌ی ئه‌م پاڵه‌وانێتییه و خه‌ڵاته‌كه‌شی پێشكه‌ش به پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان كرد.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕێكانی گوتی: به پشتیوانی و هاوكاری مه‌سروور بارزانی به‌شداری پاڵه‌وانێتی له‌شجوانیم كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌وه سوپاسێكی تایبه‌تی ده‌كه‌م، هه‌روه‌ها سوپاسی یه‌ك به یه‌كی ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه ده‌كه‌م كه هاوكارییان كردووم.
حه‌جی رێكانی ته‌مه‌نی 28 ساڵه و چه‌ندان ساڵه یاریزانی له‌شجوانییه، پێشتریش به‌شداری چه‌ند كێبه‌ركێیه‌كی له‌شجوانی كوردستان و عێراقی كردووه، خه‌ڵكی شاره‌دیێ شێلادزێیه و ئێسته له كۆمه‌ڵگه‌ی ته‌ناهی سه‌ر به ناوه‌ندی دهۆك نیشته‌جێیه.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری